هۆشدارییەک لە كۆریای باكوورەوە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا؛ ئاگری جەنگ خۆش نەکەن
- جیهان
- 19 حوزەیران

دیمەنی دوای بۆردوومانی ئێران لەلایەن ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە بەردەوامبوونی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور هۆشداری دەداتە ئهمریكا و وڵاتانی ئهوروپا كه ئاگری ئهم جەنگە خۆش نهكهن.
وێنە گەورەکە: ماوەی حەوت ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە بەردەوامە، کۆریای باکووریش بۆ یەکەمجار هاتە دەنگ و داوا دەکات جەنگەکە فراوان نەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وهزارهتی دهرهوهی كۆریای باكوور هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سهر ئێران به تووندی سهركۆنه دەکات و ڕایگەیاند،'' ئهو هێرشانه بوونهته هۆی كوژرانی هاووڵاتییانی مهدهنی و تاوانێكه دژی مرۆڤایهتی و لێخوشبوونیان بۆ نییه، هاوکات ئیسرائیل له لایهن ئهمریكا و ڕۆژئاواوه پشتگیریی دهكرێت و ئهمڕۆ بووهته ههڕهشه بۆ سهر ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و جیهان بهگشتی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو قۆناغێکی کارەساتبار دەبات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا سەرەڕای پشتگیرییکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل دژ بە ئێران، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی بەشداری هێرشکردنە سەر ئێران نەکردووە،
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامهی فاینناشال تایمز بڵاویكردهوه، كییهر ستارمهر، سهرۆكوهزیرانی بهریتانیا حكومهتهكهی ئاگادار كردووهتهوه بۆ ئهگهری هێرشی ئهمریكا لە دژی ئێران له ئامادهباشیدا بێت.
باکگراوند: ڕۆژی هەینی ڕابردوو 2025-06-13، هێزەکانی ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشیان کردە سەر ئێران و بۆردوومانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردەی سەربازی باڵا و زانایانی ئەتۆمیی وڵاتەکەی بەئامانج گرت لەهەمان ڕۆژ ئێران وەڵامی دایەوە تاوەکو ئێستا هێرشەکان بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت






