دیمەنێکی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی 11 ڕۆژە گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی وەستاون و هەزاران هاووڵاتی بەوهۆیەوە نەیانتوانیوە گەشت بکەن، سەدان هاووڵاتیی دیکەش لە وڵاتانی دەرەوە گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕووی گەشتیارانەوە کرانەوە.
لێدوانی تایبەت: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤای ڕایگەیاند، "بە بڕیاری دەسەڵاتی فرۆكەوانیی مەدەنیی عێراق، گەشتی سەرجەم فڕۆکەخانەکان ئاسایی دەبێتەوە، ئێستا سەرقاڵی ڕێکخستنی خشتەی گەشتەکانین و هەر ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەینەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەھۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی ئەو گەشتە ئاسمانییانەی ھەڵوەشاونەتەوە، بریتیی بوون لە ھەزار و 283 گەشت بە جۆرێک ھەزار و 184 گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و 99 گەشت لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت