ئاڤا نیوز
ئاگربەستی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕاگەیێنراوە و نووسەر و سیاسەتوانێک دەڵێت: ئیسرائیل بەشێکی بەرچاوی توانا سەربازییەکانی ئێرانی تێکشاندووە، هەروەها ئیسرائیل لەوە دەترسێت ئەو شەڕە درێژە بکێشێت.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەی 12 ڕۆژدا زیانێکی زۆری گیانی و ئابووریی لێکەوتەوە کە بە چەندین ملیار دۆلار دەخەملێنرێت، جگە لەمەش جەنگە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جیهان بە گشتی و ناوچەکە بە تایبەت دروستکرد، کە بووە هۆی داخستنی ئاسمانی چەند وڵاتێک بۆ ماوەی جەند ڕۆژیک و هەڵوەشاندنەوەی هەزاران گەشتی ئاسمانی.
لێدوانی فەرمی: مەولوود باوەموراد، نووسەر سیاسەتوان بە ئاڤای راگەیاند: ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو ئامانجەکانی خۆی پێکاوە و دەستی لە هیچ شوێنێکی وڵاتەکە نەپاراستووە، هەموو بنکە سەربازی و ڕێکخراوەییە گرنگ و دیارەکانی کردووتە ئامانج و بۆردوومانی کردوون، بەمەش زیانێکی گەورەی لە ئێران داوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوای کۆتاییهێنان بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە بوون، بۆیە لەسەر هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆک بوون.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی مەولوود باوەموراد، باسی لەوەکرد: جوگرافیای ئیسرائیل بچووکە و بەرگەی ئەو هەموو هێرشە ناگرێت, ئەو وڵاتە لەوە دەترسێت ئەو شەڕە درێژە بکێشێت،خەڵکی جوو ئەگەر تێگەیشتنێکی ئایینی نەبیت ئەوا ئیسرائیل هیچ خۆش نییە بۆ ژیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






