لە ڕۆژانی جەنگ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان گرفتی گەڕانەوەیان چارەسەر کراوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕانەوەی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەرلەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان ئاسایی ببێتەوە، گرفتی ئەو گەشتیارانەی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئاسمانی کوردستان و عێراق بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکە داخرا و ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گرفت بۆ گەڕانەوەی هەزاران گەشتیار لە وڵاتانی جیهانەوە، هەر زوو لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کار لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو گەشتیارانە کرا و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر کرا.
لێدوانی فەرمی: سروە ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤای گوت: پێش دەستپێکردنەوە گەشتە ئاسمانییەکان، کێشەی سەرجەم ئەو هاونیشتمانیانە چارەسەرە کە لە دەرەوە گیریان خواردبوو، ئەمەش لەڕێگەی دابینکردنی ڤیزەی ترانزێت و دابینکردنی پاس و هەموو هاوکارییەک بۆ گەڕاندنەوەیان.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی 12 ڕۆژی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، کێشەی گەڕانەوە بۆ 14 هەزار و 165 هاونیشتمانی چارەسەر کرا، کە لە ڕێگەی هێڵە گەرمەکان و پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی، پەیوەندییان بە ژووری ئۆپەراسیۆن کردووە و کێشەی گەڕانەوەیان بۆ چارەسەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
مارکۆ ڕۆبیۆ: ئێستا ئێران دوورە لە چەکی ئەتۆمی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەمان نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
24 حوزەیران
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
23 حوزەیران
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
مارکۆ ڕۆبیۆ: ئێستا ئێران دوورە لە چەکی ئەتۆمی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەمان نابین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پرسە بۆ فەرماندە باڵا و زانا کوژراوەکانی دادەنێت