
ئاڤێستا یوسف بەرزنجی
ئاڤا نیوز
نزیکەی سێ مانگە گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا بەردەوامە، هەفتەی ئایندە گەڕانەكە کۆتایی دێت و ئاڤا میدیا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 5ـی نیسانی 2025، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت دەچنە سەر ڕووباری تەنگاتوور لە مێرگەسۆری دەڤەری بارزان. براكەی لەسەر بەردێك دەخزێت و دەكەوێتە نێو ڕووبارەکە، ئاڤێستاش بۆ ڕزگارکردنی خۆی هەڵدەداتە نێو ئاوەکەوە. دواجار براكەی ڕزگاری دەبێت و ئاڤێستاش نووقم و بێسەروشوێن دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ڕائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نزیکەی سێ مانگە بە بەردەوامی بە دوای تەرمی ئاڤێستادا دەگەڕێین، ئەمەش زۆرترین ماوەی گەڕانمان بووە بە دوای تەرمدا، چونکە لە حاڵەتی لەو شێوەیە، بەرگریی شارستانی تەنیا 10 بۆ 15 ڕۆژ دەگەڕێن.
دەشڵێت: ماوەی 15 ساڵە لە بەرگریی شارستانی سۆران كار دەكەم. زۆرترین ماوەش لە دۆزینەوەی تەرم، ئەم گەڕان و پشكنینەمان بووە بە دوای دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا. ئێستا وا بۆ سێ مانگ دەچێت بە دوای تەرمەكەیدا دەگەڕێین.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی هاودیانی، لەبەر وەرزی هاوین و زۆربوونی حاڵەتە نەخوازرەکان لە سنوورەکە، چیتر تیمەکانیان ناتوانن بەردەوام بن لە گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا و "پێویستە ئاگاداری ناوچەکانی دیکەش بین، چونکە چەند ڕۆژێکە وەرزی هاوین داهاتووە و ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی ڕووبار و شوێنە گەشتیارییەكانی سنوورەكەمان دەکەن. هەر کاتێکیش خێزانی ئاڤێستا پێویستیان بە بەرگریی شارستانی هەبیت، ئەوا هاوکارییان دەکەین".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕووباری تەنگاتوور بەخوڕە و ئاوەکەی بە ڕادەیەک ساردە ئاستەنگ دەخاتە بەردەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی، هەروها ژێرەوەی ڕووبارەكەش پڕە لە ئەشکەوت و كەلەبەری درێژ كە دەبنە ڕێگر لە دەركەوتنی تەرمەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






