پێشەوا هەورامانی: هەرێمی کوردستان ئامادەیە 50%ـی داهاتی فیدراڵی ڕادەست بکات
- کوردستان
- 2 تەممووز
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
پێشەوا هەورامانی دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکو نیازپاکی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ڕادەستکردنی 50%ـی داهاتە فیدراڵییەکان و ڕادەستکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە و هەناردەکردنی نەوت و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی هەردوو شاندی دانوستاندنکاری هەرێم و بەغدا کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شاندەکە وردەکاری و ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەو کۆبوونەوانە خستە پێش ئەنجوومەنی وەزیران، کە لەسەر پرسی مووچە و نەوت لەگەڵ بەغدا کردوویانە.
- بەغدا پرسی دەستپێکردنەوەی نەوتی کردووە بە مەرج، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
-وەک نیازپاکی و پێش هەر ڕێککەوتنێک، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، کە ڕۆژانە بە 50 هەزار بەرمیل نەوت دەست بە هەناردەی نەوت دەکەینەوە، تاوەکو توانای بەرهەمهێنانمان وەک پێشتری لێ دێت.
-حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نییە، سەرەڕای ئەوەش ئامادەیە 50%ی داهاتە فیدراڵییەکان ڕادەستی بەغدا بکات.
-کۆبوونەوە لەنێوان کۆمپانیاکانی نەوت و حکومەتی عێراق کراوە، کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت هەیە، ئێستا ڕێککەوتن کراوە و ڕەشنووسێک ئامادە کراوە و خراوەتە پێش سەرۆکوەزیرانی عێراق، چاوەڕێین واژۆی بکات، وتوویانە کە ڕەشنووسەکە واژۆکرا، مووچە دەنێرن.
باکگراوند: دوای زیاتر لە دوو ساڵ مشتومڕ و کێشمەکێش لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان، هەفتەیەکە هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان بەچڕی دەستیان بە دانوستاندن کردووە و خواستێکی جددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەردوولا ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە و تەنیا واژۆکردن و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت






