لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگەی خانەقین - گوڵاڵە چوار کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 تەممووز

دیمەنی ڕووداوە هاتووچۆکە
ئاڤا نیوز
بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە ڕێگەی گوڵاڵە چوار کەس گیانیان لەدەست دا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی گەرمیانیش دەڵێت، "بەهۆی ڕووداوەکەوە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان تەقیوەتەوە بۆیە ئەو چوار کەسە گیانیان لەدەست داوە'.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ڕێگەی جەلەولا-خانەقین کە بە گوڵاڵە ناسراوە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بەوهۆیەوە چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا.
لێدوانی فەرمی: عەمید موحسین مەنسوور، بەڕێوەبەری هاتووچۆی گەرمیان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو ڕووداوە لە سنووری دیالە ڕوویداوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانە لە هاتووچۆی سنوورەکە وەرمانگرتووە، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدزی کۆن و ئۆتۆمبێلێکی سیراتۆن ڕوویداوە.
-ئەو ئۆتۆمبێلەی لە جۆری مارسیدز بووە، سیستمی بەنزینی بۆ غاز گۆڕیوە و تەنکییەکی غاز لە سندووقەکەیدا بووە، بۆیە کاتێک ڕووداوەکە ڕوویداوە مارسیدزەکە تەقیوەتەوە.
- بەهۆیەوە هەردوو شۆفێرەکە و ژن و منداڵێک - کە لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری سیراتۆکەدا بوون- گیانیان لەدەست داوە، هەروەها منداڵێکیش بریندار بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






