
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە دووبارە پێداچوونەوە بە دۆسیەی نيشانەی ئەمنی و لێکچوونی ناوەکان بکات، کە بووەتە هۆی پەکخستنی کاروباری سەرەکی ژیانی بەشێک لەهاووڵاتیانی پارێزگا سوننە نشیینەکان.
نیشانەی ئەمنی چییە؟: نیشانەی ئەمنی ڕێکارێکی کارگێڕییە دوای ساڵی 2004 لەهەندێک پارێزگا بەتایبەتی سوننە نشیینەکان گیرایەبەر، زۆربەی کات پشتی بە ڕاپۆرتی ئەمنیی هەواڵدەران یان دەزگا هەواڵگرییە ناوخۆییەکان بەستووە، لەم ڕێکارەدا ناوی بەشێک لە هاووڵاتییان وەک گومانلێکراو یان کەسوکاری داواکراو بەبێ هیچ بڕیارێکی دادوەری تۆمار کراوە .
لێدوانی فەرمی: موزر کەڕەوی، پەرلەمانتاری عێراق لەپشکی پارێزگای دیالە، ڕایگەیاند: لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە بە دووبارە پێداچوونەوە بە بڕیاری نیشانەی ئەمنی بۆ ئەو مەبەستەش سوودانی پەیوەندی بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە کردووە.
زانیاریی زیاتر: کەڕەوی ئاماژەی بەوەکرد، نیشانەی ئەمنی بووەتە ڕێگرێکی ڕاستەقینە لە بەردەم گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ زۆرێک لە خێزانەکان، بە تایبەتی ئەوانەی تاوەکو ئیستا ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان یان بەهۆی شەڕی چەکدارانی داعش سەرچاوەی بژێوییان لە دەستداوە.
كاریگهریی و لێكهوتهكان: پڕۆژەی نیشانەی ئەمنی بووەتە هۆی بێبەشکردنی ئەو هاووڵاتیانەی ناوی خۆیان یان ناوی کەسوکاریان لەو ڕاپۆرتە ئەمنییانەی کە ساڵانێکە یەکلانەکراونەتەوە. لەوانەش قەرەبووکردنەوە، دەرکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان، مامەڵەکانی خانەنشینی، دامەزراندن و نیشتەجێبوون،
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن





