لە خەبات پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و بنەماڵەیەك ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی شەڕە تەقەکەی قەزای خەبات
ئاڤا نیوز
لەكاتی دەستگیركردنی چەند كەسێكی داواكراو لەلایەن یاساوە، لە گوندێكی سنووری قەزای خەبات پێكدادان لەنێوان ژمارەیەك چەكدار و هێزە ئەمنییەكان ڕووی دا، بەهۆی شەڕەکەوە پێنج کەس بریندار بوون و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
چیرۆكی سەرەكی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر کێشەی زەویوزار گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دوو بنەماڵەی هەرێمی كوردستان لە سنووری قەزای خەبات ڕووی دا و ئێوارەی ئەمڕۆش هێزێكی زۆری ئەمنی لە هەولێرەوە بەرەو سنووری قەزای خەبات بەڕێككەوتن بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە سەرپێچیكارن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەكاتی گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان بەرەو شوێنی مەبەست، لەلایەن بەشێك لە دانیشتووانی گوندی گردەڕەشەوە بە چەك ڕێگریی لە هێزە ئەمنییەكان كرا و بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی كەوتە نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارەكان و شەڕەتەقە ڕووی دا.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی شەڕەتەقەکە، ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان و چواری کەسی دیکە لەو بنەماڵەیە بریندار بوون، هاوکات بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک لە بریندارەکانی ئەو بنەماڵەیە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی شەڕەتەقەكە چەند كەسێك بریندار بوونە و تاوەكوو ئێستاش شەڕەكە بەردەوامە.
ڤیدیۆی شەڕەتەقەکەی قەزای خەبات:
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوکان جووتیاران تهماتهى ڕهش بهرههم دەهێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: عێراق بە بیانووی تەکنیکی خۆی لە ناردنی مووچە دەدزێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوکان جووتیاران تهماتهى ڕهش بهرههم دەهێنن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شووتیی بەشێک لە جووتیارانی کفری و کەلار لەناوچووە