
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فۆکس نیوزی ئەمریکی، لە ئێران فەتوای کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دراوە و دەستکراوە بە کۆکردنەوەی پارە بۆ جێبەجێکردنی فەتواکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: فۆکس نیوز پشتی بە ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی 'یەکێتیی لە دژی ئێرانی ئەتۆمی' بەستووە کە تێیدا بابەتەکەی خستووەتە ڕوو و هاوکات داوای لە حکومەتی ئەمریکا کردووە سزا بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنێت کە لە دەرکردنی ئەم فەتوایە و کاکردن بۆ جێبەجێکردنی دەستیان هەیە، لەوانەش چەند زانایەکی ئایینیی گەورە و دامەزراوەکان سەر بە ئێران کە فەتواکەیان بۆ کوشتنی ترەمپ و هاووڵاتیانی دیکەی ئەمریکا وەک سەلمان ڕوشدی، نووسەری ئەمریکی و هەروەها بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەرکردووە.
زانیاریی زیاتر: فەتواکە لەسەر بنەمای ئەوە دەرکراوە کە ترەمپ و نەتەنیاهۆ 'موحاریب'ـن، واتە شەڕیان لە دژی خودا دەستپێکردووە. ئەم زاراوەی موحاریبە لە ئێران تۆمەتێکە کە ئەگەر لە سەر کەسێک ساغ بێتەوە سزاکەی لەسێدارەدانە.
دامەزراوەکە 11 کەسی دەستنیشان کردووە کە ڕۆڵیان لەم فەتوایەدا هەبووە و داوایکردووە ئەمریکا بە گوێرەی یاسای دژە تیرۆر سزایان بدات. لە ناو ئەو کەسانەدا، چەند ئایەتۆڵایەکی گەورەی ئێرانی هەن، وەک ئایەتوڵڵا مەکارمی شیرازی، ئایەتوڵڵا حوسێن نوری هەمەدانی و ئایەتوڵڵا موحسین ئەراکی، هەروەها داواش کراوە سزا بخرێتە سەر دامەزراوەی میدیایی فەرمیی ئێران کە پڕۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنی پەخش کردووە و تێیدا بەڵێنی 10 تا 20 ملیۆن دۆلاری وەک پاداشت لە بەرامبەر سەری ترەمپ داناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن





