سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی: نەتانیاهۆ سەردانەکەی بۆ واشنتن درێژ دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 تەممووز

کۆبوونەوەی نەتانیاهۆ لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، بڕیارە نەتانیاهۆ سەردانەکەی درێژ بکاتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممە 2025-07-07، گەیشتە واشنتن و ڕۆژی دواتر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوە کۆبووەوە، پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاتوێی کرد و گەرمترینیان پرسی غەززە بووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم بڵاویکردەوە، ''بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بیر لە درێژکردنەوەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا تا ڕۆژی شەممە دەکاتەوە''.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕایگەیاندووە، ''گفتوگۆ دەکرێت بەم نزیکانەش بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە ئایا نەتانیاهۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە لە ئەمریکا دەمێنێتەوە، یان لە بەرواری دیاریکراو دا دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی''.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی شاندی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، “لەم قۆناغەدا هیچ کۆبوونەوەیەکی زیادەی نێوان نەتانیاهۆ و ترەمپ پلانی بۆ دانەنراوە''.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






