
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپیی
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشكرای دەکات، ترەمپ دژی داواکاریی بنیامین نەتانیاهۆ، نییە بۆ لێدانی ئێران لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئێران بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی کۆشکی سپی کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ. سەرۆکی وڵاتەکە کۆبووەیەوە، نەتانیاهۆ لە سەردانەکەیدا نیازی خۆی بەرامبەر بە ئێران و ئاشکرا کردووە بەتایبەت لە ئەگەری دەستپێکردن بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی، ئەوا وڵاتەکەی هێرشی سەربازی بۆ سەر تاران دەستپێدەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی ووڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، لەزاری بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە ئاشکرای کرد، نەتانیاهۆ بە ترەمپی وتووە، ئەگەر ئێران دەست بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بکاتەوە، ئەوا ئیسرائیل هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدات، ترەمپیش لەوەڵامدا گوتوویەتی، "پێم باشە لەگەڵ تاران بگەمە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی، بەڵام دژی پلانی ئیسرائیل نیم''.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ نەتانیاهۆ، هیوای ئەوەی دەربڕی کە ئەمریکا هێرشی زیاتر بۆ سەر ئێران ئەنجام نەدات و وتی: پێموانییە هیچ ئارەزووی ئەوەم هەبێت بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەم.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، مەرج نییە ئیسرائیل داوای ڕەزامەندی ئاشکرای ئەمریکا بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی دژی تاران، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جددییەتی هەوڵەکانی ئێران بۆ زیندووکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
باکگراوند: ئیسرائیل لە 13-6-2025، دەیان پێگەی سەربازی، فەرماندەی باڵا و زانای ئەتۆمی ئێرانی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە کردە ئامانج و شەڕی نێوانیان 12 ڕۆژی خایاند دواجار بە ڕاگەیاندی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە هێرشەکان ڕاگیران.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






