
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی دووبارە هێرشکردنە سەر ئێران ئاشكرای دەکات، بەسێ مەرج هێرشمان بۆ سەر ئێران ڕادەگرین.
چی ڕوودەدات: نەتانیاهۆ سێ مەرجی بۆ ئێران دانا و پێشنیازی کرد کە جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە دەتوانێت ڕێگری بکات لە دەستپێکردنی هێرشی نوێ تاران، مەرجەکانیش بریتین وازهێنان لە پیتاندنی یۆرانیۆم، پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی خۆی، پشتیووانی لە گرووپە چەکدارەکان ''تیرۆر''.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم سێ مەرجە جێبەجێ بکرێن و ڕژێمی ئێران پێی ڕازی بێت، ئەوە ڕژێمێکی جیاواز دەبێت، ئەگەر ڕازی نەبوو، دەبێ ڕێگرییان لێ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرکەوتوو بوونە لە دواخستنی پرۆژەی ئەتۆمیی ئێران بۆ چەند ساڵێک.
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی مافی تەواوی لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەیە، بۆیە بە هیچ ڕێککەوتنێک ڕازیی نابن لە مافەکانیان بێبەشیان بکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەموو ئەمانە لەکاتێکدان کە ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ دژی ئێران ئامادە دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






