
وێنەی مووشەکەکەی ڕووسیا کە لەنێو خاکی پۆڵەندا کەوتە خوارەوە. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
حکومەتی پۆڵەندا داوای ڕوونکردنەوە لە مۆسکۆ دەکات دوای ئەوەی مووشەکێکی کروزی ڕووسی، کە ئاراستەی شارۆچکەکانی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کرابوو، ئاسمانیی وڵاتەکەی بەزاند.
چیرۆکی سەرەکی: سوپای پۆڵەندا ڕایگەیاندووە مووشەکێکی کروزی ڕووسیا، کە ئاراستەی ئۆکرانیا کرابوو دوو کیلۆمەتر هاتووەتە نێو سنووری وڵاتەکەیانەوە؛ لە بەرامبەردا وارشۆ، باڵیۆزی ڕووسیا بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە بدات.
لێدوانە فەرمییەکان: پاول ڤرۆنسکی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا ڕایگەیاند: "لە سەروو هەموو شتێکەوە داوا لە ڕووسیا دەکەین کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییە تیرۆریستییەکانی بۆ سەر دانیشتووان و خاکی ئۆکرانیا بهێنێت و کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت".
ولادیسلاو کۆسینیاک کامیش، وەزیری بەرگریی پۆڵەندا ڕایگەیاند: "دوای هێرشێکی گەورەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، پۆڵەندا هەموو سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی و هێزی ئاسمانی خستەکار. ئەگەر بمانزایبوایە مووشەکەکە خاکی ئێمە بە ئامانج دەگرێت، دەمانخستە خوارەوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤا لیستی ناوی هەموو کاندیدە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی عێراق بزانە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیزبەندی حیزبەکان لەسەر ئاستی عێراق
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی دەنگە جیاکراوەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد لە کەرکووک یەکەمە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆم داوایەک لە ئێران دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکەوە دەیان کۆچبەر گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران، ڕووسیا و چین لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم کۆدەبنەوە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا 20 کەس گیان لەدەست دەدەن





