
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئۆکراینا ڕەتیدەکاتەوە، ئامادەبێت لە بەرامبەر ئاشتیدا بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی بدات بە ڕووسیا. دەشڵێت، لووتکەی ئالاسکای نێوان ئەمریکا و ڕووسیا سەرکەوتنێکی کەسییە بۆ سەرۆکی ڕووسیا.
چیرۆکی سەرەکی: لە شوباتی 2022ـەوە، جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و لەم ماوەیەدا ڕووسیا دەستی بەسەر چەندین ناوچەی ستراتیژیی ئۆکراینادا گرتووە. هەرچەندە کیێڤ بە فەرمی هیچ نەرمیەکی لەبارەی دەستبەرداربوون لە خاکەکەیەوە نیشان نەداوە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە پێناو گەیشتن بە ئاشتی، ئۆکراینا لەوانەیە ڕازی بێت بەوەی هەندێک لەو ناوچانەی ئێستا لەلایەن ڕووسیاوە کۆنترۆڵکراون، لەژێر دەستی مۆسکۆدا بمێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ئێمە لە دۆنباس ناکشێینەوە و لە ژێر هیچ ڕێککەوتنێکدا خاکی هەرێمەکە نادەینە ڕووسیا". دەشڵێت، لووتکەی ئالاسکای نێوان ئەمریکا و ڕووسیا سەرکەوتنێکی کەسییە بۆ ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا.
- ڕووسیا پلانی هەیە لە سێ بەرەوە هێرشی نوێ بکاتە سەر ئۆکراینا.
- هێزەکانی ڕووسیا پێشڕەوییان کردووە و تەنیا 10 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی دۆبرۆپیلیاوە دوورن کە شارۆچکەیەکی گرنگی پڕ لە کانی خەڵووزە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی هەینی، ترەمپ و پووتین لە ئالاسکا کۆببنەوە و سەبارەت بە وەستانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا گفتوگۆ بکەن. پێشبینی دەکرێت ترەمپ پێشنیازی پێدانی خاک لەبەرامبەر وەستانی شەڕ بداتە پووتین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





