دوای 48 کاتژمێر لە هەڵبژاردنی؛ دەستەی نوێی یانەی وەرزشی هەولێر هەڵوەشایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی ئەو شەش کەسەی کە وەک دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر هەڵبژێردرابوون
ئاڤا نیوز
لەكۆی شەش كاندیدی هەڵبژێردراو بۆ دەستەی نوێی كارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر، دوو ئەندامیان دەستیان لەكاركێشایەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشیش دەڵێت، بەپێی یاسا نابێت دەستەی كارگێڕیی هەر یانەیەك لە پێنج كەس كەمتر بێت، بۆیە ئەو دەستەیە ڕێژەی یاسایی نەماوە و هەڵدەوەشێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15ـی تەمموزی 2025، هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێڕیی نوێی یانەی وەرزشی هەولێر ئەنجامدرا و تەنها شەش بەربژێر توانییان دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی تەمموز، دوو لە ئەندامانی دەرچووی دەستەی کارگێری بە ناوەكانی: ڕەوەز سەلام خۆشناو و زوبێر جەبار بابان، دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش کرد و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش، دەستلەکارکێشانەوەیان قبووڵکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای دەست لەكاركێشانەوەی دوو لە ئەندامە هەڵبژێردراوەكانی دەستەی كارگێڕیی یانەی هەولێر، پاڵپشت بە یاسای یانە وەرزشییەکانی عێراق ژمارە 18ـی ساڵی 1986ـی هەمواركراو بە یاسای ژمارە 37ـی ساڵی 1988، ماددەی 10 لە یاساكە ئاماژەی بەوەكردووە، دەستەی کارگێڕیی هەر یانەیەك نابێت لە پێنج كەس كەمتر بێت و لە 10 كەس زیاتر بێت، بۆیە ئەم دەستەی کارگێڕییە؛ ڕێژەیی یاسایی نەماوە و هەڵوەشاوەتەوە.
باکگراوند: شەوی سێشەممە ڕێککەوتی 15-7-2025، لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە شەش کەس وەک ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر هەڵبژێردران کە هەریەک لە زوبێر جەبار، جێماو سەدرەدین، ئاسۆ ئەمیر، ڕەوەز سەلام، سەفین کانەبی، ئالا دیدەوان وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر دیاری کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پەیام و داواکاریی بژمێرەکان دەگەیێنێت؛ کوا مایکی ئاڤا؟
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن خەونی یەکەمەکەی گەرمیان بەدیدەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا پەیام و داواکاریی بژمێرەکان دەگەیێنێت؛ کوا مایکی ئاڤا؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پەیام و داواکاریی بژمێرەکان دەگەیێنێت؛ کوا مایکی ئاڤا؟
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن خەونی یەکەمەکەی گەرمیان بەدیدەهێنێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ستافی دیپلۆماسی بۆ بەغدا و هەولێر دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلەکەی سەرۆکی ئێران بەهۆی بەنزینی خراپ لە نیوەی ڕێگادا لە کار دەکەوێت