ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئێران جووڵەکانی بۆ پڕچەککردنەوەی گروپە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 تەممووز

ژمارەیەک پارچەی چەک و تەقەمەنی ئێران
ئاڤا نیوز
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئێران هەوڵێکی نوێی دەستپێکردووە بۆ پڕچەککردنەوەی گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، تارانیش ڕاتیدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، ئێران لە ڕێگەی عێراق و سووریاوە چەک بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی دەنێرێت، هاوکات لەڕێگەی دەریاوە حوسییەکانی یەمەنیش پڕچەک دەکات، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کۆگا چەکانەی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا زیانیان بەرکەوتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مایکل نایتس، توێژەری باڵا لە پەیمانگای واشنتن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک و شارەزا لە کاروباری گرووپە چەکدارەکان، ڕایگەیاند: ئێران دووبارە پێگەی خۆی لەوڵاتانی شام بەهێز دەکات، ئەویش لە ڕێگەی ناردنی مووشەک بۆ حیزبوڵڵا و گواستنەوەی چەک لە عێراقەوە بۆ سووریا.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئێران تاکتیکی گۆڕیوە و ئێستا لەبری بارهەڵگری گەورە، لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی بچووکەوە مووشەکەکان لە سووریاوە دەگەیەنێتە حیزبوڵڵا.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئێران بەخێرایی کاردەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی چەکی حوسییەکان، لەم چوارچێوەیەشدا، هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی لە یەمەن هەفتەی ڕابردوو دەستیان بەسەر بارێکی گەورەی چەک و کەرەستەی سەربازیدا گرتووە کە لە کەناراوەکانی دەریای سوور بەرەو حوسییەکان دەنێردرا.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە 17-7-2025 سەرو بەندی ئەم هەواڵانەی ڕەتکردەوە و وتی " هەرهەواڵێک سەبارەت بە ناردنی چەک لەلایەن تارانەوە بۆ یەمەن و لوبنان هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن





