دوای ئاگرکەوتنەوەکەی کوت 10 هۆتێل و دامەزراوەی گەشتیاری لە مووسڵ دادەخرێن
- هەواڵ
- 18 تەممووز

دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکەی کوت. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕۆژی هەینی، لیژنەکانی پشکنین 10 هۆتێل و دامەزراوەی گەشتیارییان لە مووسڵ داخست بەهۆی سەرپێچیکردنی مەرجەکانی سەلامەتی و ئەمنی.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، 61 کەس گیانیان لەدەستدا و 38 کەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەکانی پشکنین ڕاسپێردراون بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی داخستنی سەرپێچیکاران، هەروەها وەزارەت لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە پشکنین و دڵنیابوون لە پابەندبوون بە پێوەرەکانی سەلامەتی لە شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی پارێزگای واست بڕیاریدا قوربانییانی کارەساتی شاری کوت وەک "شەهید" لەقەڵەم بدات و هەریەکە لە بەڕێوەبەری شارەوانیی کوت و بەڕێوەبەری سەلامەتیی پیشەیی لە کارەکانیان ڕابگرێن، ئەنجوومەنی وەزیرانیش قەرەبووی کەس و کاری قوربانییان دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






