
دەستگیرکردنی کۆچبەرێک لەلایەن دوو پۆلیسی ئەمریکاوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بە وەکالەتی کۆچ و گومرگی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند، بریکارەکانیان هەرکەسێک بە نایاسایی لە وڵاتەکەدا ببینن، دەستگیری دەکەن، تەنانەت ئەگەر هیچ تۆمارێکی تاوانکاریشیان نەبێت.
لێدوانی فەرمی: تۆد ڵاینس، بەڕێوەبەری بە وەکالەتی کۆچ و گومرگی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە دامەزراوەکەیان کاردەکات بۆ دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی لە ئەمریکان و مێژوویەکی تاوانکاریی مەترسیداریشیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەفسەرانیان هەر کۆچبەرێکی نایاسایی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، دەستگیر دەکەن، ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە سیاسەتی پێشووی ئیدارەی بایدن کە تەنیا سەرنجی لەسەر مەترسییە ئەمنییەکان و تاوانبارە قورسەکان بوو.
هەروەها، ڵاینس ڕایگەیاند کە فشارێکی زیاتر دەخەنە سەر ئەو کۆمپانیایانەی کە کارمەندی بێ مۆڵەت دادەمەزرێنن و وتی، "ئێمە تەنیا سەرنجمان لەسەر ئەو کەسانە نییە کە بە نایاسایی لێرە کاردەکەن، بەڵکو لەسەر ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانەشە کە دۆخی ئەو کارمەندانە دەقۆزنەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوە نوێیانە بەشێکن لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئیدارەی نوێی ترەمپ بۆ توندترکردنی سیاسەتەکانی کۆچکردن بۆ ئەمریکا.
باکگراوند: لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە ناردنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان و زیاتر لە هەزار کۆچبەر لەڕێگەی فڕۆکەوە نێردرانەوە بۆ ئەمریکای لاتین، بەڵام بەشێک لە وڵاتانی ئەو ناوچەیە ڕەتیانکردەوە کە ڕێگە بە نیشتنەوە ئەو فڕۆکانەی ئەمریکا بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






