میدیاکانی عێراق: پڕۆژەی ئاوی هەولێر خاڵی وەرچەرخانە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵاوگەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا
ئاڤا نیوز
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر کە دوێنێ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کردییەوە، لە میدیاکانی عێراق دەنگدانەوەی لێکەوتووەتەوە و سەرجەمیان بەشێوەیەکی ئەرێنی باسی دەکەن، دەڵێن، پڕۆژەکە خاڵی وەرچەرخانە بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە هەولێر و هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ قۆناغی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر کرایەوە کە گەورەترین پرۆژەی ئاوی خواردنەوەیە لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی دەورووبەر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیش لەمیانی کردنەوەی پڕۆژەکەدا وتی، "وەڵامی من بۆ نەیاران کارەبای 24 کاتژمێری و ئاوی 24 کاتژمێرییە"
بڵاوکراوەی فەرمی: چەند ئاژانس و میدیایەکی عێراقی بە گرنگییەوە باسی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێریان کردووە، گرنگترینیان ئەمانەن:
- ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (واع): ئەم ئاژانسە بە گرنگییەوە ڕووماڵی کردنەوەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێری کردووە و ئەوەی خستووەتەڕوو، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە بەکاتێکی کەم و پێوانەیی و بەتوانای ناوخۆیی دروستکراوە، گرنگی پڕۆژەکەش لەوەدایە کە ئاوی پاک و شیرن بەدرێژایی 24 کاتژمێر بۆ خەڵکی هەولێر دابین دەکات.
باسی لەوەشکردووە، لە پڕۆژەکەدا زیاتر لە 500 کیلۆمەتر بۆری بۆ گەیاندنی ئاو لە زێی گەورەوە بۆ گەڕەکەکانی هەولێر بەکارهێنراوە، هاوکات بەگوێرەی پێوەرەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە ئاوی پاک و شیرن بۆ 152 هەزار هاوبەشی ئاو دابین دەکرێت.
- ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم: لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی کردنەوەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر، باسی لەوەکردووە، پڕۆژەکە خاڵی گۆڕانکارییە بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای هەولێر.
ماڵپەڕەکە باسی لایەنی ئەرێنی پڕۆژەکەی کردووە بەتایبەت کە لە پێنج ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کاتی قەیرانی ئاو 100 ملیار دیناری خەرجکردووە، 130 ملیار دیناریش بۆ دروستکردنی حەوزی کۆگاکردنی ئاوەڕۆ بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی خەرجکراوە، بەڵام ئەم پڕۆژەیە کۆی ئەو خەرجییانە دەگەڕێنێتەوە و هەزاران بیریش دادەخات.
- ئاژانسی عێراق ئۆبسێرڤەر: بەگرنگییەوە ئاماژەی بە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر کردووە و دەڵێت، پڕۆژەکە چوار کۆگای گەورەی ئاوی هەیە کە هەرکامێکیان 100 هەزار مەتر سێجا ئاو دەگرن، بەوەش ڕۆژانە پڕۆژەکە 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی پاک بۆ هەولێر دابین دەکات.
- ماڵپەڕی ئەلساعە: ئەم ماڵپەڕە تایبەتمەندە بە دۆخی عێراق زانیاریی لە بارەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بڵاوکردووەتەوە و لە بەرپرسانی کوردستانەوە ئاماژەی بەوەداوە، پڕۆژەکە پشت بەستن بەئاوی ژێر زەوی زۆر کەمدەکاتەوە و ئەوەش مانای وایە جارێکی دیکە ئاوی ژێر زەوی بەرزدەبێتەوە، ئەنجامدانی پڕۆژەکەش لەکاتێکدا گۆڕانکاری کەشوهەوا بەتوندی کاریگەری لەسەر عێراق داناوە بە گرنگ لەقەڵەم دەدات.
- ماڵپەڕی شەفەق نیوز: بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بە گەورەترین پڕۆژەی دابینکردنی ئاو لەسەر ئاستی عێراق دادەنرێت و کێشەی کەمئاوی لە هەولێر بۆ ماوەی درێژخایەن چارەسەر دەکات، هەروەها ئاوی شیرین و پاک و خاوێن بە کوالیتی بەرز لە زێی گەورەوە بۆ شارەکە دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 48 چرکە لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی مووچەوە پەیامێک ئاراستەی بەغدا دەکات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی ئێستای غەززەوە هۆشداریی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی خاڵی سەلامەتیی شەقام و كۆڵانەكانی قەڵای هەولێر تەواوكران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆمی کانی بەرازان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبوژێنرێتەوە
20 تەممووز
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی ئێستای غەززەوە هۆشداریی دەدات
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی گوندی هانەی قوڵ داوای چارەسەر دوو کێشە دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا و ئەمریکا مۆڵەتی 30 ڕۆژ دەدەنە هەسەدە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کچەی باوکی خۆی کوشت دەستگیر کرا