
دیمەنی باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا زانیاریی لەسەر دامەزراندنی ئەو باڵیۆزانە ئاشکرا دەکات کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیان لەسەر درا، ژمارەیەک لەو باڵیۆزانە کوردن.
وێنە گەوەرەکە: 15 ساڵە لە عێراق هیچ باڵیۆزێکی نوێ دانەنراوە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەو پلە وەزیفییە هەیەتی بە گشتی پێویستی بە زیاتر لە 140 باڵیۆز هەیە، هەم بۆ باڵیۆزخانەکان و هەمیش بۆ ئەو دامەزراوانەی پێویستیان بەوەیە لەلایەن ئەو باڵیۆزانەوە بەڕێوەببرێن. بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاری دامەزراندنی 91 باڵیۆزی داوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگ لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەک باڵیۆز درا و ناوەکانیان ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا بە مەبەستی دەنگدان لەسەریان.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراقەوە بە ئاڤا میدیا دراوە، لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران، 91 کەس وەک باڵیۆزی نوێی عێراق دەنگیان لەسەر دراوە، 91 کەسی دیکەش وەک یەدەگ دیاری کراون.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، ژمارەیەک لەو باڵیۆزانە کوردن، نزیکەی شەشیان لە پارتی و چوار تا پێنجیان لە یەکێتی، هەندێکیشیان لەوانەن کە کارمەند بوون لە وەزارەتی دەرەوە و پلەیان بەرزکراوەتەوە بۆ باڵیۆز، هەندێکیشیان لە دەرەوەی وەزارەت لەلایەن حیزبەکانەوە کاندید کراون.
ئەو 91 باڵیۆزەی دەنگیان لەسەر دراوە، ناوەکانیان دەنێردرێت بۆ پەرلەمان، ئەگەر هاتوو لەو 91 کەسە هەندێکیان نەیانویست، یەکێک دەردەهێنرێت و یەکێکی دیکە لەناو هەمان لیست و هەمان حیزب کاندید دەکرێت لە جێگەی.
هەربە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لەنێوا کوردەکاندا ئەشواق جاف، ڕەوەز مەهدی خۆشناو، سەلوان شنگالی، ئاماد و عیماد هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
14 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمهتگوزارییهكی نوێ له 'Visit Kurdistan'ـهوه بۆ هاونیشتمانییان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی جەخت لە تێپەڕاندنی گرفتە سیاسییەکانی عێراق دەکاتەوە