درۆنێک لە ناحیەی ڕزگاری هەولێر کەوتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
درۆنێک لە ناحیەی ڕزگاری هەولێر کەوتە خوارەوە

ئاڤا نیوز

بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگای سەر قەزای خەبات درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتنە خوارەوە، بەپێی دژەتیرۆری کوردستان، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژەتیرۆی کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی تەممووزی 2025، کاتژمێر 05:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە درۆنێک لە زەوییە کشتوکاڵیەکانی گوندی کەورەسۆر لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، بەڵام دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان تەنیا ئاماژەی بە درۆنەکەی ناحیەی ڕزگاری کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ