
گوندی گردجووتیار
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ وەستانی پرۆژەیەکی ئاوەڕۆ لە گوندی گردجووتیار دەکات کە ماوەی ساڵێکە کارکردن تیایدا وەستاوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە گوندی گردجووتیار پرۆژەیەکی ئاوەڕۆ کە هاوکات گوندەکە لە مەترسی لافاو دەپارێزێت، زیاتر لە ساڵێکە کارکردن تێدا وەستاوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندی گردجووتیار باس لەوە دەکەن تەواونەکردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی کەندی گوندەکە بووەتە هۆی ئەوەی ئاوی ئاوەڕۆی بەشێکی بەحرکە و شێخەشل لەو شوێنە کۆببێتەوە، بۆنێکی ناخۆش دروست بکات و مەترسی لەسەر منداڵانی گوندەکەش دروست بکات، داوایان لە ئاڤامیدیا کرد بەدواداچوون بۆ کارەکانی ئەو پرۆژەیە بکات.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ناوخۆش لەشکری، بەڵێندەری پرۆژەکە بە ئاڤامیدیای گوت: ئەم پرۆژەیە سێ بەش بوو، ئەوانیش بریتیین لە پردی تەندوورە، کۆنکرێت کردن و خاوێن کردنەوە، کۆنکریت کردنی یەک کیلۆمەتر لە کۆرنیش، 800 مەتر خاوێن کردنەوە و فراوان کردن و کۆنکریت کردنی ئاوەڕۆی گردجووتیار، پردی تەندوورە کارەکانی تەواو بووە، دوو بەشەکەی تر لە 70٪ی کارەکانی تەواو بووە، بەڵام هۆی قەیرانی دارایی نەمانتوانی پرۆژەکە تەواو بکەین، چونکە لە کۆی دوو ملیار دینار تەنیا 170 ملیۆن دینارمان وەرگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێرىی هەولێر بە ئاڤامیدیای گوت: ئەم شوێنە هەموو ساڵێک مەترسی دروست بوونی لافاوی لێدەکرا، ئێستا بە دروست کردنی کەناڵێک کە 100%ی کارەکانی تەواو بووە مەترسی دروست بوونی لافاو لەو شوێنە نەماوە، بەڵام وەکو قۆناغی دووەم کە کۆنکریت کردنە بەهۆی قەیرانی دارایی وەستاوە.
چارەسەرەکان: بەڕیوەبەری ئاودێری هەولێر دەڵێت: نووسراومان کردووە بۆ ئەوەی بودجەی ئەو پرۆژەیە خەرج بکرێت و پرۆژەکە تەواو بکرێت، هەر کات بودجەی بەردەست بوو کارەکانی پرۆژەکە دەست پێدەکاتەوە و تەواو دەکرێت، چونکە هیچ کێشەیەکی هونەری و یاسایی و کارگێڕی لەبەردەم تەواو کردنی پرۆژەکە نیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 430 هەزار قوتابی بەشداری پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی دەکەن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە