
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک بەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، جارێکی دیکە ئاڵۆزی و سستیی لە جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەدا سەریهەڵداوەتەوە.
زانیاریی ئاڤا: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا کەوتوون، کارەکانی ئەو چوار لیژنە هاوبەشەی کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لەسەر دۆسیەکانی (نەوت، داهاتی ناوخۆ، بودجە، و پرۆژەی هەژماری من) پێکهێنرابوون، ڕووبەڕووی سستی و وەستان بوونەتەوە.
خاڵە ناکۆکەکان: یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکان، پەیوەستە بە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی. بڕیاربوو لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق، سەردانی کوردستان بکەن بۆ هەڵسەنگاندنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم ئامانجی لیژنەکە دیاریکردنی داهاتەکان و جیاکردنەوەی داهاتە سیادی و ناسیادییەکان بوو، تا بزانرێت کام بەشەی پێویستە لەگەڵ بەغدا بەپێی ڕێژەی ٥٠٪ دابەش بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەڵام تا ئێستا شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەولێری نەکردووە، لە کاتێکدا ماوەی دیاریکراو بۆ کارەکانی لیژنەکە خەریکە کۆتایی دێت. بەپێی زانیارییەکان، ئەندامانی عێراقی لە لیژنەکەدا بەبێ سەردانکردنی هەرێم، ڕاپۆرتێکیان ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە و تێیدا گلەییان لە "هاوکارینەکردنی" شاندی هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراوەتەوە لەو ڕاپۆرتە و بڕیارە وەڵامی فەرمی بداتەوە و هەموو زانیارییەکی پێویست لەبارەی داهاتی ناوخۆوە بخاتەڕوو.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر بەپێی یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبوو حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە بڕی 120 ملیار دینار وەک بەشێک لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات. هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج پابەندی ئەم خاڵە بوو، بەڵام بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕە پارەیە داهاتی یەک مانگ نەبووە، بەڵکو هی چەند مانگێک بووە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بۆ مانگی شەشیش توانای ناردنی 120 ملیار دیناریان هەیە، بەڵام بۆ مانگەکانی داهاتوو داهاتی ناوخۆ بەشی ئەوە ناکات و لە باشترین حاڵەتدا دەتوانن مانگانە 60 ملیار دینار ڕادەستی بەغدا بکەن.
حکومەتی هەرێم داوا دەکات لیژنە هاوبەشەکە سەردانی هەولێر بکات و لە نزیکەوە وردبینی بۆ داهاتەکان بکات، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی واقیعی بڕی ئەو پارەیەی کە مافی بەغدایە دیاری بکرێت.
چارەنووسی مووچەی مانگی شەش
سەرەڕای ئەم کێشانە، لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و وردبینی بۆ کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە. بەڵام ناکۆکییەکانی سەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، بەتایبەت لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ، بووەتە هۆی دواکەوتنی ناردنی پارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.
هاوکات، لیژنەی تایبەت بە دۆسیەی نەوت هێشتا ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی تەواو نەکردووە و وادەی کارەکانی لەم یەکشەممەیەدا کۆتایی دێت.
ئەمەش بزانە: شایەنی باسە، لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، هیچ ئاماژەیەک بە کێشەی مووچەی هەرێم نەکراوە و ئەمەش نیگەرانییەکانی لای مووچەخۆرانی هەرێمی زیاتر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





