
یەکێک لەو منداڵانەی لە کەرتی غەززە بەهۆی برسێتییەوە لە دۆخێکی دژواردا دەژیت
ئاڤا نیوز
دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە تا دێت خراپتر دەبێت و داواش دەکرێت هەرچی زووە کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت. لەبارەی ژمارەی گیانلەدەستدانیشتەوە بەهۆی برسێتییەوە، سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززەش دەڵێن، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بەدخۆراکییەوە گەیشتە 162 کەس.
وێنە گەورەکە: جگە لە بۆردومان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، دۆخی مرۆیی لەو کەرتە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و کارەساتبار، هاووڵاتییانی کەرتەکە بەدەست نەبوونی خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی دەناڵێنن و تا ئێستاش بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەست داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی بەهۆی برسیبوون و نەبوونی خۆراکی پێویست دوو منداڵ و کەسێکی پێگەیشتوو گیانیان لەدەست داوە، بەهۆیەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بەدخۆراکییەوە گەیشتە 162 کەس لە نێویاندا 92ـیان منداڵن.
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە 30 و 31 مانگی ڕابردوو، لە کاتی نۆرەی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە 105 هاوڵاتیی سڤیل کوژران و 680 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






