
وێنەی حەجاج نوگرە سەلمان کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە
ئاڤا نیوز
کەسایەتیی و ڕیشسپییەکانی خێڵی عوبێد، ڕایدەگەیێنن "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، عەجاجەکەی نوگرە سەلمان نییە و کەسێکی بێ تاوانە، لە هەمان کاتدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت عەجاج دانی بەو تاوانانەدا ناوە کە بەرامبەر زیندانیانی نوگرە سەلمان ئەنجامی داوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 1ـی ئاب، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی هەواڵگریی کە زیاتر لە شەش مانگی خایاندووە، دەستگیرکردنی عەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو بە (حەجاج نوگرە سەلمان)، یەکێک لە جەللادە داواکراوەکانی ڕژێمی پێشوو کە هەڵهاتبوو، ڕاگەیاند، کە پێشتر پۆستی ئەفسەری ئەمنی زیندانی بەناوبانگی نوگرە سەلمان بووە.
لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەندامەکانیان، کەسایەتیی و ڕیشسپییەکانی خێڵی عوبێد لە ناوچەی زوڵوعییە ڕایانگەیاند کوڕەکەیان، عەجاج ئەحمەد حەردان، بە هەڵە و لەسەر بنەمای زانیاریی نادروست دەستگیر کراوە و ئەو کەسە نییە کە لایەنە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئەمڕۆ یەکشەممە، کەسایەتیی و ڕیشسپییەکانی خێڵی عوبێد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری کەرکووک ڕایانگەیاند، "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی عەجاج ئەحمەد حەردان عوبێدی'ـیە و دانیشتووی زوڵوعییە پێشتر ئەفسەر بووە بە پلەی مولازم، لە پارێزگای موسەننا و چەند شوێنێک خزمەتی کردووە، بەهۆی هاوسۆزیی لەگەڵ ڕاگیراوەکاندا لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە بەبێ ئەوەی مافی خانەنشینبوونی پێ بدرێت.
هەروەها ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە کە گوایە عەجاج سێ کوڕی لەناو ڕیزەکانی داعشدا هەیە و ڕایانگەیاند: "ئەو تەنیا یەک کوڕی هەیە و هەڵوێستی نیشتمانیی ڕوونە و لەلای هێزە ئەمنییەکان ناسراوە." خێڵەکە شانازییان بە قوربانیدانی خۆیانەوە کرد و وتیان کە لە شەڕی دژ بە داعشدا زیاتر لە 13 شەهیدیان داوە.
زانیاریی زیاتر: عەشیرەتی عوبێد داوایان لە سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق کرد کە دەستوەردان بکەن بۆ ئازادکردنی کوڕەکەیان و ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵەیە، داواشیان کرد کە ناوبانگی بنەماڵەکەیان بپارێزرێت کە قوربانیی زۆریان لەپێناو وڵاتدا داوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەگەڵ عەجاج ئەحمەد حەردان، تۆمەتباری دۆسیەی ئەنفال بەردەوامە و "دانی بەو تاوانانەدا ناوە، کە بەرامبەر زیندانیانی نوگرە سەلمان ئەنجامی داوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






