لۆگۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردووە ماوەی 60 ڕۆژی دیکەیان پێبدرێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان، چونکە ئەو وادەی پێشتر دانرابوو، دوێنی یەکشەممە بەبێ هیچ ئەنجامێک تەواو بوو.
وێنە گەورەکە: پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان یەکێک لە گرفتەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، دوای دوو هەفتە کارکردنی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا هەردوولا لەسەر ئەو پرسە نەگەیشتنە ڕێککەوتن و ئێستا داوای کاتی زیاتر دەکەن، هاوکات ئەو لیژنە دەیەوێت پرسی داهاتی ناوخۆی کوردستان لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لیژنەکە بە نووسراوی فەرمی داوای لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە بەرچاو ڕوونی زیاتریان پێبدرێت لەبارەی داهاتی نانەوتی، هەردوولا بەرچاوڕوونیان داوە، بەڵام بۆچوونیان جیاوازبوو، بۆیە بەمەبەستی کۆبوونەوە و ڕێکخستنی بۆچوونەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن داوای دوو مانگ مۆڵەتیان کردووە، لەو ماوەیە پێویستە ڕەشنووسێک ئامادە بکەن و دواتر ببرێتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی.
زانیاریی زیاتر: کاری لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی وردبینیکردنە بۆ داهاتی ناوخۆی کوردستان، ئەرکی ئەوەیان پێ سپێردراوە پرسی داهاتی ناوخۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا یەکلایی بکەنەوە، چونکە حکومەتی کوردستان دەڵێت: مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نییە بۆ بەغدای بنێرێت.
هۆکارە زانراوەکان: هەولێر و بەغدا لەسەر چی بۆچوونیان جیاوازە؟ حکومەتی کوردستان دەڵێت: بەپێی یاسای بودجە تەنیا سەدا 50ی داهاتی سیادی دەنێرین،واتا مانگانە 50 بۆ 60 ملیار دینار دەکات، بەڵام عێراق دەڵێت, سەدا 50ی کۆی داهاتی ناوخۆم دەوێت بە سیادی و ناسیادییەوە و نابێت مانگانە لە 120 ملیار دینار کەمتر بێت.
ئەمەش بزانە: داهاتە سیادییەکان گومرگ و فڕۆکەخانە و جەوازات دەگرێتەوە، سزای هاتووچۆ و پارەی ئاو و کارەبا و هیتر داهاتی ناسیادین.
باکگراوند: سەرەتای ئەم هەفتەیە، ڕۆژی یەکشەممە 3-8-2025، دوایین مۆڵەتە بوو بۆ لیژنەکان کە ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بخەنە بەردەم سوودانی، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشهاتێکی تازە نییە، چونکە بڕیار بوو هەموو لیژنەکان سەردانی هەولێر بکەن، بەڵام تەنیا لیژنەی نەوت هاتووە. لیژنەی داهاتی ناوخۆش وتوویەتی، "بەپێی ڕێککەوتنەکە بۆ مانگی شەش 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوتمان پێبدەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





