ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی بوونی دوو ڕاپۆرتی دژبەیەکی وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراقەوە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دا مۆڵەتی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژ بکاتەوە.
زانیاریی ئاڤا: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا هەرچەندە پرسی مووچە لە کارنامەی فەرمی کۆبوونەوەکەدا نەبووە، بەڵام یەکێک لە وەزیرە کوردەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا باسی لێوەکردووە و محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، ڕەزامەندیی پیشانداوە بۆ تاوتوێکردنی بابەتی مووچە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی داوای ڕاپۆرتی لیژنەکانی کردووە، بەڵام لەو کاتەدا بۆچوونی جیاواز سەریهەڵداوە. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ڕایگەیاندووە کە لیژنە هاوبەشەکان کارەکانیان تەواو نەکردووە و لایەنی هەرێمی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە "هاوکار و هەماهەنگ نەبوون" و شاندەکانیان سەردانی بەغدایان نەکردووە.
لەبەرامبەردا: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، جیاوازتر لە تەیف سامی قسەی کردووە و وتویەتی: "لەبارەی نەوتەوە، لیژنەکانی هەرێم هاوکار و هەماهەنگمانن، کاری باش کراوە و ئێستاش شاندێکمان لە کوردستانە و ڕاپۆرتی کۆتاییمان بۆ دەهێننەوە."
سەرئەنجام: ئەم دوو ڕا جیاوازە وای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە کە بڕیار بدات مۆڵەتی لیژنەکان بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژبکاتەوە و داوای کرد ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیان بە زووترین کات پێشکەش بکەن. بڕیاری کۆتایی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ناردنی مووچە، بەند دەبێت بە دەرئەنجامی ئەو ڕاپۆرتانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات کاتی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی سێشەممەوە بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پێش دەخرێت، بەهۆی بۆنەی چلەی ئیمام حوسێنەوە. ئەمەش فشارێکی کاتیی زۆر دەخاتە سەر لیژنەکان کە دەبێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کارەکانیان تەواو بکەن، ئەگەرنا ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، زیاتر دوادەکەوێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 41 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری و مەترسییەکی زۆر گەورە !
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
کارەبای ڕووناکی دەگاتە سۆران و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
کارەبای ڕووناکی دەگاتە سۆران و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەرمین قادر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد