نزیکەی 10 هەزار کڕیاری شووقەکانی لالاڤ زەرەرمەند دەبن؛ کڕیار هەیە شووقەکەی بە مۆبایلێک دەفرۆشرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی لالاڤ
ئاڤا نیوز
هەزاران کڕیاری شووقەکانی ئەو پڕۆژانەی لەلایەن کۆمپانیای لالاڤ دروست دەکرێن گلەییان هەیە و زیانێکی زۆریان کردووە، بەڕێوەبەرێکی کۆمپانیاکە دەڵێت 10 هەزار شووقەیان هەیە لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا تەواونەکراون و سەرقاڵی ئەوەن کێشەکان چارەسەر بکرێن، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت دەبێت بەخێرایی کارکردن لە پڕۆژەکان دەستپێبکاتەوە و زیانمەندانیش قەرەبوو بکرێنەوە
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی كوردستان دەیان پڕۆژەی نیشتەجێبوون تەواو نەكراون، بەشێكیان گەندەڵیی گەورەیان تێدا كراوە و خەڵكێكی زۆر پارەی خوراوە و گلەییان هەیە، لەمەودوا ئاڤا پڕۆژە بە پڕۆژە بەدواداچوونیان بۆ دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: گرووپی کۆمپانیاکانی لالاڤ لە هەولێر و دهۆک خاوەنی چەندی پڕۆژەی نیشتەجێبوونە، بەڵام پێنج پڕۆژەیان لە هەولێر گلەییەكی زۆری خەڵكیان لەسەرە، شووقەن و زیاتر لە چوار ساڵە دەستیان پێكراوە و تاوەكو ئێستا تەواو نەكراون.
پڕۆژەكان بریتین لە ڤینۆس تاوەر، سەن تاوەر، سكای ڤیو، نۆڤا تاوەر، ئێرپۆرت ڤیو، هیچ کامیان 100% تەواو نەكراون و هەیانە لە پێنج بۆ شەش تاوەر تەنها یەک بۆ دوو تاوەری تەواو بووە.
لێدوانەکان: خاوەن نووسینگەیەکی خانووبەرە کە ئاگاداری وردەکاریی پڕۆژەکانە، بە ئاڤای گوت: "سەرەتا ئەو پڕۆژانە بە نرخی گونجاو هاتوونەتە بازاڕ، 80%ی شووقەکان بە قیستی درێژخایەن فرۆشراون، 20% ەکەی دیکە کۆمپانیا لای خۆی گلیداوەتەوە، کاتێک شووقە قسیتەکان تەواو بوون، ئینجا 20%ەکەی تری بە کاش فرۆشتوون بە نرخێکی زۆر هەرزانتر لە نرخی قسیتەکە".
خاوەن عەقاراتەکان دەڵێن کۆمپانیای لالاڤ پارەی کاشی نەبووە پڕۆژەکان تەواو بکات، بۆیە ناچار بووە شووقەکان بە کاش و بە نرخێکی کەمتر بفرۆشیت، بەمەش ئەو كەسانەی سەرەتا كڕیویانە زەرەرێكی زۆریان کردووە و بەهای سەرجەم شووقەکانی پڕۆژەکە دابەزیون.
کێشە گەورەکە چییە؟ گرفتی گەورەی پڕۆژەکانی لالاڤ ئەوەیە زیاتر لە چوار ساڵ بەسەر دەستپێکردنیان تێپەڕیوە و هێشتا تەواو نەبوون. مۆڵەتی تەواکردنی پڕۆژەکان لەنێوان دوو ساڵ و چوار مانگ بۆ دوو ساڵ و شەش مانگی ڕۆژژمێری بووە (واتا ڕۆژانی کارکردنی ئاسایی جگە لە پشووەکان) تەواوبکرێن و ڕادەستی خەڵک بکرێن.
هەر پڕۆژەیەك چوار بۆ پێنج تاوەرە و ئێستا تەنیا تاوەرێكی بە كەموكوڕییەوە تەواو بووە، ئەمەش بە كوالێتی و كارگێڕییەكی زۆر خراپ، تەنانەت لەبری چوار بەرزکەرەوە (مەسعەد) تەنیا یەك دانەیان دانراوە. پڕۆژە هەیە تاوەكو ئێستا تەنیا گەراجی دروست كراوە، ئەمە بە چوار ساڵ، ئەگەر وەک ئێستا کاریان لێ بکرێت بەلایەنی كەمەوە چوار بۆ پێنج ساڵی دیكەیان دەوێت تاوەکو تەواو دەکرێن.
خاوەنی شووقەكان دەڵێن نازانین قسە لەگەڵ كێ بكەین، نە پارێزەر نە كارگێڕی و نە خاوەنی پڕۆژەكە، نە ئامادەن لەگەڵمان دابنیشین و نە وەڵامی پەیوەندیشمان دەدەنەوە.
ئەوەی لەبارەیانەوە دەگوترێت: بەگشتی هیچ كڕیارێکی ئاسایی قازانجی لەو پڕۆژانە نەكردووە، بۆنموونە ئەگەر شووقەیەک لەو پڕۆژانە بە سێ 30 هەزار دۆلار کڕابێت. ئێستا 20 هەزار دۆلار دەكات، وەک خاوەن شووقەکان دەڵێن ئەگەر هاووڵاتی قیستی شووقەش نەدات كۆمپانیا خۆی بێ پرسی كڕیار دەیفرۆشێتەوە. بەگشتی ئێستا لە بەشێکیان نە عاقاراتەكان ئیشی ئەوتۆی لێ دەكەن، نە کڕین و فرۆشتنیشیانەوە پێ دەکرێت، بازاڕیان زۆر سست بووە هەتا ئاستی وەستان.
شووقە هەیە لە ڤینۆس تاوەر ساڵی 2021 بە دەفعات و قیست فرۆشراوە، کڕیار پێشەکی داوە بۆنموونە 10 بۆ 12 هەزار دۆلار، كەچی ئێستا هێندە بێ هیوا بووە لە تەواوكردنی پڕۆژەكە، لەم ماوەیە تەنیا بە مۆبایلێكی هەزار دۆلاری فرۆشتوویەتییەوە.
بۆچوونی بەرامبەر: هێمن عەبدوڵڵا، بەرپرسی میدیا و ماركێتینگی پڕۆژەكانی لالاڤ بە ئاڤای گوت: وەك هەر بابەتێكی دیكە خراپی دۆخی دارایی و دواكەوتنی مووچە كاریگەریی لەسەر پڕۆژەكانی ئێمەش هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لالاڤ پڕۆژەكانی گەورە و پێشكەوتوون، بێگومان ڕكابەریشمان دەكرێت. بەگشتی نزیكەی 40%ی كڕیارەكانمان مووچەخۆرن و ناتوانن مانگانە لە وادەی دیاریکراودا قیستەكان بدەن، ئەمەش كاریگەریی هەبووە بۆ دواكەوتنی پڕۆژەكان".
وەک هێمن عەبدوڵڵا باسی کرد، هێمن لالاڤ بە سەرجەم پڕۆژەكان نزیكەی 45 هەزار شووقەی هەیە، تاوەكو ئێستا 35 هەزار شووقەیان تەواوکراون و ڕادەستی خەڵک کراون. گوتیشی: "ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین كە باس لە وەستانی كاركردنی لالاڤ دەكەن، بەڵكو بەردەوامین، ئێستا تەنیا پێنج پڕۆژەمان ماون سەدا سەد تەواو نەكرابن، دوو لەو پڕۆژانە چەند تاوەرێكیان ڕادەست كراوە، دوو پڕۆژەی دیكە ساڵی داهاتوو ڕادەستی خەڵک دەکرێن، تەنیا ڤینۆس تاوەر كەمێك دواكەوتوو، ئەویش لە كاتێكی زۆر نزیكدا چارەسەر دەكەین".
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: چەند پرۆژەیەک کارەکانیان بە سستی بەڕێوەدەچێت و ئێمەش تێبینیمان کردوون، بۆیە ئاگاداریان دەکەینەوە و پێیان دەڵێین پێویستە بەخێرایی دەست بە پرۆژەکانیان بکەنەوە و بخرێنە خزمەتی خەڵک".
چارەسەرەکان: بەرگەشت ئاکرەیی دەڵێت: "لیژنەی پسپۆرمان هەیە، هەفتەی داهاتوو لیژنەکان کارا دەکەینەوە سەردانی پڕۆژەکان بکەنەوە، لە کەموکوڕی پرۆژەکان دەکۆڵنەوە و هەر کۆمپانیا و وەبەرهێنەرێک دوای ئاگادارکردنەوە کەمتەرخەم بێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، ئەگەر سنوورەکانیش ببەزێنێت و پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، مۆڵەتەکەی لێ وەردەگرینەوە و دەیدەین بە وەبەرهێنەری دیکە".
گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان جەخت دەکاتەوە پرۆژەکان ناچار دەکرێن قەرەبووی هاووڵاتیان بکەنەوە و نابێت لە هیچ پڕۆژەیەک هاووڵاتی زەرەرمەند بێت. داواش دەکات هەر هاووڵاتییەک خۆی بە زەرەرمەند بزانێت، با لە دادگا سکاڵا تۆمار بکات و بەپێی ئەو گرێبەستەی هەیەتی لەگەڵ کۆمپانیاکە قەرەبوو دەکرێتەوە. باسی لەوەش کرد پێشتر کۆمپانیای لالاڤ ئاگادارکراوەتەوە، هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکەش ئاگادار دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
وردبینیی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژدا دهكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بهدواداچوون بۆ دهرمانی قاچاخی جوانكاریی دهكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشتری ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
وردبینیی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژدا دهكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بهدواداچوون بۆ دهرمانی قاچاخی جوانكاریی دهكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ کەسەکەی هەولێر لەلایەن پۆلیس دەستگیر کرا