پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە

شەیری بکە لە:
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە

پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

جێبەجێکردنی دوو پڕۆژەی ستراتیژی و گەورە لە شاری هەولێر، کە بریتین لە پڕۆژەی ئاوی خێرای هەولێر و پڕۆژەی پشتێنی سەوزایی بە چواردەوری شارەکەدا، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زەوی و زار و جووڵەیەکی گەرمی خستووەتە بازاڕی خانووبەرەوە.

 

بەدواداچوونی ئاڤا: عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا، سەردانی بۆرسەی زەوی لە هەولێر کردووە و زۆر قەرەباڵغ بووە. بەپێی بەدواداچوونەکانی عوبێد هەرکی  کە لە بازاڕەکەوە دەستی کەوتووە، کاریگەری پڕۆژەکان ڕاستەوخۆ لەسەر نرخەکان ڕەنگیداوەتەوە. بۆ نموونە، لە هەندێک ناوچەدا نرخی پارچە زەوییەکی 250 مەتری پێش دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاوەکە نزیکەی 70 وەرەقە (7 هەزار دۆلار) بووە، بەڵام ئێستا نرخەکەی بازیداوە بۆ 270 وەرەقە (27 هەزار دۆلار).


لێدوانی فەرمی: کاسبکارانی بۆرسەی زەوی دەڵێن، دوای ڕاگەیاندن و دەستپێکردنی ئەم دوو پڕۆژەیە، هیچ پارچە زەوییەک لە هیچ ناوچەیەکی هەولێردا نییە کە نرخی بەلایەنی کەمەوە 30 وەرەقە (3 هەزار دۆلار) گران نەبووبێت.


سەرئەنجام: ئەم بەرزبوونەوەیە وای کردووە کە بەشێکی زۆری خاوەن زەوییەکان دەست بە موڵکەکانیانەوە بگرن و نایفرۆشن، چونکە چاوەڕێ دەکەن لە داهاتوویەکی نزیکدا نرخەکان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: