
دیمەنی چەند قوتابییەک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە فەرمی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026ـی لە سەرجەم پارێزگاکان ڕاگەیاند.
نووسراوی فەرمی: بەپێی گشتاندنێکی فەرمی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گشتی و تایبەت و بیانییەوە دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان کراوە، تێیدا وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ مامۆستایان و قوتابیان دیاری کراوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی نووسراوەکە، دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان و میلاکاتی پەروەردەیی ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 1ـی ئەیلوولی 2025 دەبێت، دەستپێکی ساڵی خوێندن بۆ قوتابیان ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 21ـی ئەیلوولی 2025 دەبێت.
لەهەمان کاتدا: نووسراوەکە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی وەزیری پەروەردە دەرچووە. داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە کار بەم ڕێنماییانە بکەن و ئامادەکاریی پێویست بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، پێشتر سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو هێشتا یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیار نەکراوە، هەروەها ڕایگەیاندبوو لە کۆتایی ئەم مانگە ساڵنامەی خوێندن ئامادە دەکرێت کە تەواوی پلانی خوێندن لە وەرزی یەکەم و دووەم، ڕۆژانی پشوو، کاتەکانی تاقیکردنەوە و سەرجەم وردەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن لەخۆدەگرێت.
دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سوودانییەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات و ئاڤا ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان لە دەنگدانی تایبەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سوودانییەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات و ئاڤا ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان لە دەنگدانی تایبەت





