
ماوەی نۆ ڕۆژ فێستیڤاڵی شێفەکان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکە بوو، لەو نۆ ڕۆژەدا کارێکی ناوازەو بێ وێنە ئەنجامدرا، بەشێوەیەک کە بۆ هەمووان جێگەی شانازی بوو، بە تایبەتی بۆ ئاڤا میدیا چونکە لە ماوەی ئەو نۆ رۆژەدا زیاتر لە 100 هەزار میوان بەشداریی فێستیڤاڵەکەیان کرد و خەڵکی شاری سلێمانی بە خۆیان و خێزانەکانیانەوە چێژ و خۆشیان بینی لە خواردنی جۆراوجۆری شێفەکان و کۆنسێرت و گۆرانی هونەرمەندە جوانەکانی سلێمانی.
تەنانەت سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە کە کۆمەڵێک کوڕ و کچی گەنجی شارەکە بوون چاوەڕوانی ئەو پێشوازی و دەنگدانەوە گەورە و جوانە نەبوون کە فێستیڤاڵی شێفەکان لە ماوەی ئەو نۆ ڕۆژەدا بەرجەستەی کرد. بەڵام ئێمە وەکو ئاڤا میدیا دڵنیاین لەوەی کە پشتیووانی هەر کار و پرۆژەیەک بکەین وەکو ئەستێرە پرشنگداری دەکەین، چونکە ئاڤا یەکەمە و لەنێو خەڵک و بینەراندا خۆشەویست و گوێلێگیراوە، هەربۆیە ئەو پێشوازییە گەرم و بێ وێنەیەی خەڵکی سلێمانی لە فێستیڤاڵەکە سەلمێنەری ئەو ڕاستییە بوو کە خۆشەویستی ئاڤا میدیا لە دڵی دانیشتووانی سلێمانییدا ئامادەییەکی گەورەی هەیە و پێشوازیی و بەشدارییە گەرم و گوڕەکەشیان لە فێستیڤاڵەکە ڕەنگدانەوەی ئەو خۆشەویستییەی ئەوان بوو بۆ ئاڤا میدیا چونکە بینەران و هەوادارانی ئاڤا میدیا دەزانن و دڵنیان هەر کارێک ئاڤا میدیا پشتیووانی و سپۆنسەری بکات وەکو کارەکانی خۆی نە کراوە و نە بینراوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەم ڤێستیڤاڵە جوان و قەشنەگەی شێفەکان لە ماوەی نۆ ڕۆژی یەکلەدوای یەکدا سەلماندی کە ڕۆحی ژیاندۆستی سلێمانی و سلێمانییەکان هێشتا زیندووە و موزایەدە و وتی وتی هەندێ کەس و لایەنی نامۆ بە مێژووی شارەکە ناتوانێ ئەو ڕۆحە جوان و گەشبین و ژیاندۆستە لە فەرهەنگی کۆمەڵایەتی و کولتووریی شاری سلێمانی بسەنێتەوە. دەستیاوی خۆش و کولتووری تاقیکردنەوەی خواردنی بەلەزەت و چێژبینین لە هەڵپەڕکێ و کۆنسێرت و ئاوازی ڕەسەنی کوردی و کۆبوونەوەی دۆستان و خێزانەکان لە عەسرانی جوانی سلێمانیدا هێشتا بەشێکی گرنگە لە فەرهەنگ و ڕۆشنبیریی شاری سلێمانی، سەرباری هەموو ناڕەحەتی و بارودۆخە ناخۆشە سەپێنراوەکان.
بۆ ئاڤا میدیاش پشتیووانیکردنی میدیایی ئەو فێستیڤاڵە و سەرکەوتنە بێ هاوتاکەی یەکێکی دیکە بوو لە شانازییەکان لەم ماوە کەمەی کارکردنییدا تۆماریکردووە. لێرەوە سوپاسی ئەو هەموو خۆشەویستی و پشتیووانییەی خەڵکی سلێمانی دەکەین، وەک ئەوەی زۆرینەی بەشداربووان دەیانگوت بەهۆی ئاڤا میدیا و خۆشەویستی ئەو شاشە جوانەوە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە.
ئاڤا میدیا شاشەی هەموو کوردێکە لە هەر شوێنێکی دونیا بێت، هەموو شارەکانی کوردستان بۆ ئێمە جوگرافیایەکی پیرۆزە و مافی خەڵک و خەم و گرفتەکانیشیان بۆ ئێمە جەوهەری کاری میدیاییە، دەنگدانەوە و ئەو بەشدارییە بێوێنەیەی خەڵکی سلێمانی لە فێستیڤاڵی شێفەکان نیشانی دا کە ئاڤا میدیا لە دڵی خەڵکی سلێمانییدایە و هەموو ئەو پڕوپاگەندە و زانیارییە ساختانەی پووچەڵ کردەوە کە دەیانویست درز بخەنە نێوان ئاڤا و بینەرانمانەوە لە شاری هەڵمەت و قوربانی.
لە کۆتاییدا وەکو ئاڤا میدیا دووپاتی دەکەینەوە پێشوازی و پشتیووانی هەموو پرۆژە و کارێکی ڕۆشنبیری و هونەری و فەرهەنگی دەکەین لە هەموو شار و شارۆچکەیەکی کوردستان نەک تەنها پشتیووانی، بەڵکو بەڵێنی سەرخستن و ناوازە بوونیشیان پێدەدەین.
سوپاس بۆ متمانەتان بە ئاڤا میدیا
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بێتواتە زیاتر لە 900 دۆنم زەوی سووتاون
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر تاوتوێی ئاگربەستی غەززە دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر تاوتوێی ئاگربەستی غەززە دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: بڕیارێک بەبێ ئۆکراینا بدرێت ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە