حیزبوڵڵا لەبارەی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی بەغدا: هەندێک لایەن پیلانی دووژمن جێبەجێ دەکەن

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا لەبارەی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی بەغدا: هەندێک لایەن پیلانی دووژمن جێبەجێ دەکەن

لۆگۆی حیزبوڵڵای عێراقی

ئاڤا نیوز

حیزبوڵڵای عێراقی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکەی بەغدای ڕەتکردەوە و دەڵێت، دەرئەنجامی کاری لیژنەکە و هەندێک لایەنی ناوخۆییش خزمەت بە دووژمن دەکەن و پیلانەکانی ئەوان جێبەجێ دەکەن، پێداگری خۆیشیی لەسەر  کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە مانگی ئەیلولی داهاتوو دووپاتدەکاتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەرئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەبارەی شەڕەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە 27ـی مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند، لیژنەکە دەڵێت، بێسەرووبەری لە بەڕێوەبردنی پێکهاتە و لیواکانی حەشدی شەعبیدا هەیە، بۆیە بڕیاردرا فەرماندەی لیواکانی 45 و46ـی حەشدی شەعبی کە ئەندامەکانیان لەو ڕووداوە تێوەگلاون، لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: ئەوەی بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دەیانویست جێبەجێی بکەن، ئێستا بەدەستی عێراقییەکان و فشاری ناوخۆیی جێبەجێی دەکەن، دوایین هەنگاویش  کاریگەری ئەو فشارانەبوو لەسەر لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی بەغدا، کە تەنیا "خزمەت بە دووژمن دەکات."

 
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوایان لە چوارچێوەی هەماهەنگی کردبوو لیژنەیەکی بێلایەن لە ژێر چاودێری سەرکردەکانی ئەم بەرەیە پێکبهێنرێت و کاربکات نەک "نەیار حکوم لەسەر ڕووداوەکە بدات و دادوەریی بکات"، بەتایبەتیش کە هەردوو کوژراوی ڕووداوەکە لەسە دەستی هێزە ئەمنییەکان بوون.

حیزبوڵڵا دەشڵێت، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری هەڵوێستی نابێت بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان و فڕۆکەکانیان لە عێراق و چوونە دەرەوەی ئەندامەکانیان لەناو ژووریی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە مانگی ئەیلولی 2025.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ