وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ترەمپ نیگەرانە لە ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

مایکڵ میچیڵ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا میوانی کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆی "گفتوگۆی ڕۆژان" بوو
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەنیگەرانییەوە سەیری ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا و چارەسەرنەبوونی کێشەکانی نێوانیان دەکەن، چونکە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر گەشەی ئابووری وڵاتەکە و ئامانجە ئابوورییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ واشنتن دەبێت، بۆیە داوایان لێدەکات لەپێناو ئامانجە ئابوورییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ناکۆکییەکانیان تێپەڕێنن.
چیرۆکی سەرەکی: لە کێشەکانی چەند ساڵی ڕابردووی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەمریکا بەردەوام هەوڵیداوە بێلایەن بێت و هانی هەردوولای داوە بە دانووستان و لەسەر بنەمای دەستوور کێشەکانیان چارەسەر بکەن، لەلایەک مەرجی ئەوەی بەسەر عێراقدا داناوە کە ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگرێت، لەلایەکی دیکەش داوای لە کوردستان کردووە بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا سیاسەتی وزە و دۆسییە داراییەکانی دیکەی بەڕێوەبرێت.
لێدوانی فەرمی: مایکڵ میچیڵ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە شاری دوبەی وڵاتی ئیماراتەوە میوانی کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆی "گفتوگۆی ڕۆژان" بوو، لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تازەترین هەڵوێستی واشنتنی خستەڕوو و وتی، "بەنیگەرانییەوە سەیری ڕێکنەوتنی هەولێر و بەغدا دەکەین و ئەم ڕێکنەکەوتنە کاریگەری لەسەر گەشەی ئابووری وڵاتەکە دەبێت، چونکە ئارامی و گەشەی ئابووریی تەواوکاری یەکترن بۆیە پێویست دەکات لەپێناو بەرژەوەندییە ئابوورییە درێژخایەن و سێ قۆڵییەکان (عێراق و ئەمریکا و کوردستان) ناکۆکییەکانی نێوانیان تێپەڕێنن".
"دژی پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبین"
وتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی، ئەمریکا لە پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی زۆر نیگەرانە چونکە لەکاتێکدا گۆڕانکاری هەرێمیی خێرا ڕوودەدەن، ئەم پڕۆژەیاسایە سەروەری عێراق لاواز دەکات و هەنگاوێکی باش نییە بۆ گەلی عێراق.
وەک ئەو بەرپرسە ئەمریکییە باسی دەکات، بەشێک لە گرووپەکانی حەشد لە ماوەی ڕابردوو، بەشداربوون لە هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا، بۆیە تێپەڕاندنی پڕۆژەکە لە پەرلەمان کاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق دەبێت، لەژێر سایەی سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ بۆ دانانی قورسترین سزاکان دژی ئێران، "سەرۆک ترەمپیش دوو دڵ نابێت لە سەپاندنی هەر سزا و ڕێکارێک دژی ئەو گرووپ و وڵاتانەی لەدەرەوەی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن".
مایکڵ میچیڵ دەشڵێت، "ئەوەی ئێستا گرنگە عێراق بتوانێت لە دەرەوەی ئێران کۆنتڕۆڵی تەواوی سەروەریی و خاکی خۆی بکات و ڕێگریش لە سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆر بەگشتی بکات، ئێستا عێراق پێویستی بە گەشانەوەی ئابوورییە و ئەم پڕۆژەیە دژی ئەم خواستەی بەغدایە چونکە تەنیا ڕۆڵی خراپی ئێران لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکات، لە ئەگەری پەسەندکردنیشدا کاریگەری سیاسی و ئابووری لەسەر عێراق دەبێت، ئەوەش ئێمەی نیگەران کردووە."
"هاوبەشی عێراقین و دەمانەوێت بگاتە ئاستی خۆبژێویی"
وتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی عێراق لەبوارەکانی هاوبەشی بەگشتی لە سەرجەم بوارەکان دووپاتکردەوە، لەوانەش شەڕی دژی تیرۆر و هەوڵەکانی تایبەت بۆ لاوازکردنی ڕۆڵی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکەدا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا بەرژەوەندیی و وەبەرهێنانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و دەیانەوێت عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا خۆی بگەیێنێت ئاستی خۆبژێویی.
"هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت"
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی شەفاف و پاک و بێگەردی پەرلەمانی عێراق دووپاتکردەوە، داواشیکرد لەم بوارەدا هەمووان پابەندی یاسا بەرکارەکانی عێراق بن و دوابڕیاریش بۆ گەلی عێراق جێبهێڵن.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق پڕۆسەی دەنگدانی ئەزموونی دەکرێت
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئەمریکا خەڵاتێک بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا ڕادەگەیەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران زانا ئەتۆمییەکانی بەرەو شوێنی سەلامەت دەگوازێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق پڕۆسەی دەنگدانی ئەزموونی دەکرێت
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئەمریکا خەڵاتێک بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا ڕادەگەیەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران زانا ئەتۆمییەکانی بەرەو شوێنی سەلامەت دەگوازێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارێک لە سنووری گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانیلەدەستدا