
ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتای جۆری هایلۆکسی یابانی
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق کە بۆ دەستەی گشتیی گومرگەکانی ناردووە، داوا دەکات پارێزگاری لە خاوەندارێتی کۆمپانیای تۆیۆتا بکرێت و ڕێگە بە هاوردەکردنی هەمان ناونیشان نەدرێت کە لە چین دروست دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەم ساڵانەی دواییدا هێنانی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئاستێکی زۆر زیادیکردووە، بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە لاسایی براندی دیکەی ئۆتۆمبێلی وڵاتانی دیکەن. خاوەنی پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەڵێت، خەڵک بەهۆی هەرزانی لە نرخەکانیان دەیانکڕن.
نووسراوی فەرمی: ڕۆژی 27-4-2025، کۆمپانیای گشتی بازرگانی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق نووسراوێکی بۆ دەستەی گشتیی گومرگەکان ناردووە. لە نووسراوەکەدا داوا دەکرێت پارێزگاری لە خاوەندارێتی ناونیشانی بازرگانی (تۆیۆتا، لێکزس، هایلوکس) بکرێت کە مۆڵەتی فەرمی لە عێراق هەیە بە ژمارە (M2-24.0028). هاوکات ڕێگری لە هێنانی ئۆتۆمبێل بکرێت بە ناونیشانی تۆیۆتا کە لە چینەوە هاوردە دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای تۆیۆتا لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، ئەم نووسراوە ڕاستە و بۆ هەموو گومرگەکان نێردراوە. "چاوەڕوانین بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، "تا ئێستا هیچ نووسراوێکی لەمجۆرە بەدەست ئێمە نە گەیشتووە. ئەگەر بە دەستمان بگات بێگومان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین".
نەوزاد شێخ کامیل دەشڵێت: تا ئێستا مۆڵەت دراوەتە هێنانی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک. تەنیا دوو مەرجمان هەیە، ئەویش پێویستە بڕاوە نەبێت. هاوکات نەکەوتبێتە ژێر لافاو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شەش مانگی ئەمساڵ لە دەروازە وشکانییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 81 هەزار ئۆتۆمبێل هێنراون بۆ هەرێمی کوردستان. سەرجەمیان لە وڵاتەکانی وەک چین، یابان، ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو هاوردە کراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەکی خێرا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
كۆنسوڵی ئەمریكا: واشنتۆن لە هاوكارییەكانی بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەکی خێرا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 68 کاندیدی دیکەی دوورخستەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 500 هەزار کارتی بانکی دراوەتەوە فەرمانبەران