لە دیالە منداڵێکیان کوشت و لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
لە دیالە منداڵێکیان کوشت و لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

وێنەی دوو کارمەندی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دوو تۆمەتبارەکە

ئاڤا نیوز

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ژن و پیاوێکی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە کوشتنی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە دیالە. دوای هەڵاتنیان لە چەمچەماڵ دەستگیرکران.

چیرۆکی سەرەکی: پێنج ڕۆژ لەمەوبەر، بەدیاریکراوی ڕۆژی 7-8-2025، ژن و مێردێک کە بەخێوکەری منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بوون، منداڵەکە دەکوژن و ڕادەکەن بۆ هەرێمی کوردستان، بە دیاریکراوی بۆ قەزای چەمچەماڵ.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە دەزگای ئاسایشی هەرێم توانیویانە ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی زانیاریی هەواڵگرییان لەلایەن (خلية الصقور)ـی پارێزگای کەرکووکی سەر بە هەواڵگریی عێراق پێگەیشتووە، توانیویانە هەردوو تۆمەتبارەکە لە چەمچەماڵ بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن. دوای لێکۆڵینەوەی پێویست ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئاسایشی سلێمانی بێت، تۆمەتباران بە ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ