زانیاری لە بارەی ئەو بنکە سەربازییەی ترەمپ و پووتین لێی کۆدەبنەوە ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 14 ئاب

وتاری ترەمپ لە بنکەی سەربازی ئێلمندۆرف ڕیچاردسۆن. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئەمریکا بە پشتبەستن بە بەرپرسانی کۆشکی سپی بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوەی پێشبینیکراوی نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە بنکەیەکی سەربازی بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی هەینی 2025-08-15، هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە بنکەی سەربازی ئێلمندۆرف ڕیچاردسۆن، لە ئەنکۆرەیج لە ئەلاسکا لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆببنەوە کە ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دەکرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، بنکەی هێزی ئاسمانی ئێلمندۆرف و بنکەی سوپای فۆرت ڕیچاردسۆن لە ساڵی 2010 دروستکراوە، و ڕۆڵێکی ستراتیژی و سەرەکی لە چاودێریکردنی چالاکییە سەربازییەکانی سۆڤیەت لە جەنگی سارددا گێڕاوە، هاوکات ئەم بنکەیە هێشتا چاودێری فڕۆکە ڕووسییەکان دەکات کە لە ئاسمانی ئەمریکا دەسوڕێنەوە و ئەمەش بووەتە جێگای گومان کە بۆچی ئەم کۆبوونەوەیە لەم شوێنە ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەی هەردوو سەرۆک، بڕیارە تاوتوێی پرسگەلێکی زۆر بکرێت، دیارترینیان پرسی ئۆکراینا و کاریگەرییەکانی قەیرانی ئۆکراینایە لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی فەڵەستین کە تا ئێستاش وەک خاڵی سەرەکی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






