لە جەزائیر پاسێک دەکەوێتە ناو دۆڵێک 18 کەس گیان لەدەستدەدەن

شەیری بکە لە:
لە جەزائیر پاسێک دەکەوێتە ناو دۆڵێک 18 کەس گیان لەدەستدەدەن

دیمەنی شوێنی ڕووداوەکە. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان

ئاڤا نیوز

پاسێکی پڕ لە سەرنشین کەوتە نێو ڕووباری دۆڵی حەراش لە جەزائیر، لەئەنجامدا 18 کەس گیانئیان لەدەستدا و 9 کەسی دیکە بریندار بوون.

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی جەزائیر بڵاویان کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی پاسێکی نەفەرهەڵگر کەوتە نێو ڕووباری دۆڵی حەراش لە شاری جەزائیری پایتەختی جەزائیر، بەهۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون کە دوو کەسیان باری تەندروستییان سەختە.

زانیاریی زیاتر: پرۆسەی گەڕان و دەرکردنی سەرنشینەکان بەردەوامە و پاراستنی مەدەنی 25 ئەمبوڵانس و 16 غەواس و چوار بەلەمیان خستوەتە کار لە ئۆپەراسیۆنەکە دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: