عەلی حوسێن: لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتووین مانگی داهاتوو پەرلەمان دەست بەکارەکانی بکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت هەنگاوی باشیان بڕیوە، هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکهێنانی حکومەت ڕابگەیێنرێت.

وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی و لە ڕۆژانی داهاتوو کار لەسەر ئەوە دەکرێت پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار و چالاکیی ئاسایی و یاسایی خۆی بکات.

لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕینی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "لە دوایین کۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، گەیشتنە ئەو بڕیارەی، کە لە مانگی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کارە ئاسایی و یاساییەکانی بکات، ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنییە."

باکگراوند: ڕۆژی 2024-10-20، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە 2024-12-02 یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کرا، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسیی دانیشتنەکە هەڵگیرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: