بەها ئەعرەجی: هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق لەبەر چەند هۆکارێکی هونەری ناکرێت
- عێراق
- 2024-03-29

بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت دەکاتەوە کە داواکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە مەرج نییە جێبەجێ ببێت و بکرێت لەبەر چەند هۆکارێکی هونەری.
لێدوانی فەرمی: بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەچاوپێکەوتنیکی تەلەڤزیۆنیدا لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە گوتی: گەڕانەوەی سەدرییەکان بۆ ناو پرۆسەی سیاسی پەیوەستە بە کۆمەڵێک فاکتەرەوە، لەوانەش یاسای هەڵبژاردنەکان، داواکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە مەرج نییە جێبەجێ ببێت و بکرێت لەبەر چەند هۆکارێکی هونەری، ئەو هەڵبژاردنەی لە کارنامەی حکومەتدا باسکراوە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانە نەک پەرلەمان. ئەم قسانەی بەها ئەعرەجی لەکاتێکدایە کە هادی عامری و چەند لایەنێکی ناو دەوڵەتی یاسا پێشنیازی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد.
لەلایەکی دیکەوە: بەها ئەعرەجی دەڵێت: سەرکەوتنەکانی سوودانی بووەتە مەترسی بۆ سەر هەندێک لایەن، حکومەتی سوودانی یەکەم حکومەتە هەنگاوی کرداری بنیت بۆ وەبەرهێنانی گاز، هەندێک کەس هەوڵ دەدەن خواستەکانی سوودانی بۆ کارکردن بکوژن.
زانیاریی زیاتر: گرانکردنی نرخی بەنزین داواکاری بانکی نێودەوڵەتییە لە سەردەمی حکومەتەکەی حەیدەر عەبادییەوە، هەروەها بانکی نێودەوڵەتی کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران و دامەزراندن و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاری دەویست.
بەها ئەعرەجی وای گوت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





