ئاڤا نیوز
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، مانگی نۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و دوای ئەوەش پۆستەکانی دیکە یەکلایی دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەكێتی براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بوون، لە گفتوگۆکانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامن و هەردوولا لە ڕێككەوتنی كۆتایی نزیکبوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی بە ئاڤای گوت، "وەرقەیەک لە نێوان هەردوولامان ئامادەکراوە کە لێکتێگەیشتنی لەسەر شێوازی پێکهێنانی حکومەت تێدایە، لە ئایندەیەکی نزیک جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و مانگی داهاتوو هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت خێراتر دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی وتەبێژی پارتی، ئەگەر هەردوولا واتا پارتی و یەکێتی لەسەر ڕێککەوتنی نێوانیان کۆک بن، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت خێراتر دەکرێت و دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پۆستەکانی دیکەش یەکلایی دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
24 ئاب
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
24 ئاب
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب