وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندیی پێشکەشکارانی بڕوانامە باڵاکان دەردەکات
- هەواڵ
- 27 ئاب

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارێک کە چەند ساڵێکە هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام هێشتا لە بەشێکی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت و پارە لە پێشکەشکارانی بڕوانامە باڵاکان وەردەگیرێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت پارەکە بۆ ئەو پێشکەشکارانە بگەڕێنرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە ئەو قوتابیانەی گفتوگۆی ماستەر نامەیان دەکەن، هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی نامەکەیان بۆ دادەنرێت، کە دەبێت بۆ هەر یەکێکیان 150 هەزار دینار بدات کە دەکاتە 300 هەزار دینار، بەگوێرەی ڕێنمایی مەرجە ئەو پارەیە بۆ قۆتابی بگەڕێنرێتەوە، بەڵام زانکۆکان بە قوتابیان دەڵێن: دوای ئەوەی ئێمە وەرمانگرتەوە پارەکەی ئێوەش دەدەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 27-05-2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی بەشی دارایی زانکۆی سلێمانی کردووە و ئاماژە بەوەکراوە کە بەگوێرەی ڕێنمایی دارایی ژمارە 7ـی ساڵی 2015، کرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی نامەی توێژینەوەی قوتابیانی خوێندنی باڵا، لەسەر داهاتی وەزارەت خەرج دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای گوت، "مەرجە دوای تەواوبوونی گفتوگۆی نامەی توێژینەوەی قوتابیان، کۆلێژ و زانکۆکان پەیوەستن بەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ قوتابی بگەڕێنرێتەوە، چاودێریی پرۆسەکە دەکەین و نووسراوەکان دووبارە بۆ زانکۆکان دەنێرینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لەزاخۆ دەكرێتەوە
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە موسڵ ژمارەیەک قاچاخچیی نەوت دەستگیر کران
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە نۆژەنکردنەوەی یاریگای زاخۆ تەواو دەبێت
- کولتوور
- 35 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
35 خولەک لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە موسڵ ژمارەیەک قاچاخچیی نەوت دەستگیر کران
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە نۆژەنکردنەوەی یاریگای زاخۆ تەواو دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ دەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا حەشدی شەعبی ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنێکی دژەتیرۆر دەکات