سەرپەرشتیاری تیمی پاسەوانی یاریگەی نەورۆز دەستگیر کرا

شەیری بکە لە:
سەرپەرشتیاری تیمی پاسەوانی یاریگەی نەورۆز دەستگیر کرا

دیمەنی یاریگەی نەورۆز لە سلێمانی

ئاڤا نیوز

هێزەکانی یەکێتی هەڵدەکووتنە سەر ماڵی سەرپەرشتیارێکی یانەی نەورۆز و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستگیری دەکەن، بەبێ ئەوەی هۆکاری دەستگیکردنەکەی ئاشکرا بکرێت.

وێنە گەورەکە: یانەی نەورۆز تاکە نوێنەری پارێزگای سلێمانییە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و لەلایەن لاهوور شێخ جەنگییەوە سەرپەرشتی دەکرا، دوای ڕووداوەکانی شەوی 21 لەسەر 22ـی ئەم مانگەی لالەزار هەڵمەتی دەستگیرکردنی کەسانی نزیک لاهوور شێخ جەنگی دەستیپێکردووە.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەرەی گەل بە ئاڤای گوت، "شەوی شەممە هێزێکی کۆماندۆ و ئاسایشی یەکێتیی هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی ئاراس بەهائەدین، سەرپەرشتیاری پاسەوانی یاریگەی نەورۆز، ئازاری باوکیان داوە و ماڵەکەیان پشکنیوە، دوای ئەوە ئاراسیان بردووە."

ئەمەش بزانە: یانەی نەورۆز تاکە نوێنەری پارێزگای سلێمانییە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، دوای دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، ئایندەی یانەکە ناڕوونە و دیار نییە بە چ ئاقارێک دەبردرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ