
سووتانی دارستانێک
ئاڤا نیوز
دوای دوو شەو لە سووتانی دارستانەکانی سنووری پارێزگای ئیلام، ئاگرەکە کۆنترۆل کرا، بەڵام بە زیانێکی گەورە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی هەینی دارستانەکانی سیەچەل لە نزیک شاری ئیلام ئاگری لێکەوتەوە و ڕووبەرێکی زۆری دارستانەکە سووتا، لە نێو دارەکاندا زۆر داری بە تەمەن هەیە، بەڵام یەک لەوان سەرنجی چالاکوانانی ژینگەی ڕاکێشاوە.
لێدوانی فەرمی: مەهدی نوور محەممەدی، کە ساڵانێکە لە بواری ژینگەی ئیلامدا بەڵگە فیلم دروست دەکات، دەڵێت: دارێکی بەڕوو سووتاوە، کە بەپێی ئەستووریی دارەکە بێت نزیکەی هەزار ساڵ تەمەنی هەیە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی مەهدی نوور محەممەدی، ئەو ئاگرە دوای گەشتی چەند گەشتیارێک بۆ شاخ دێت، کە لەوێ ئاگریان کردووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئەو کارەساتە.
ئەمەش بزانە: شاخی سیەچەل زاڵە بەسەر شاری ئیلامدا و ناوچەیەکی زۆر سەختە و لەبەر ئەوە ڕۆژی شەممە بە هەلیکۆپتەر شاخەوانان و خەڵکی خۆبەخشیان بردەسەر ئاگرەکە، ئەوانەی بۆ کووژاندنەوەی ئاگرەکە لەوێن کەرستەی پێویستیان لەبەردەست نییە، بەڵام دواجار ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا: قۆناغێکی نوێی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە پورتوگال 17 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدەدەن
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا: قۆناغێکی نوێی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە پورتوگال 17 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدەدەن
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە