قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕواندز جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕواندز جێبەجێ دەکرێت

لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی - دیمەنێکی ڕواندز

ئاڤا نیوز

پڕۆژەی ڕووناکی لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بواری جێبەجێکردندایە و ئێستا لە سەنتەری قەزای ڕواندز کار دەکرێت، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کارەبای سنووری قەزاکە بکرێت بە 24 کاتژمێری.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کابینەی نۆیەم بڕیاری لەسەر درا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان دەبێتە 24 کاتژمێری بە تێچووی کەمتر و لە ژینگەیەکی پاکتر.

لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران بە ئاڤای وت، ئەمڕۆ تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی دەستیان بەکارکردن لە زۆنەکانی قەزای ڕواندز کردووە، لەماوەی دوو ڕۆژدا قۆناغی یەکەم تەواو دەبێت و هەشت هەزار و 664 هاوبەش لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن.

ئەمەش بزانە: بەگوێرەی پرۆگرامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران، هەنگاوی داهاتوو پڕۆژەکە لە سنووری قەزای خەلیفان دەستپێدەکات، لەسنووری هەر شەش قەزاکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 87 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ