هەڵگرانی نازناوی زانستی ئەگەر لە پشووی هاویندا دەوامیان كردبێت بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
هەڵگرانی نازناوی زانستی ئەگەر لە پشووی هاویندا دەوامیان كردبێت بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە

دیمەنی باڵەخانەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

هەڵگرانی نازناوی زانستی سەر بە میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مانگەكانی حەوت و هەشت، واتە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ پشووی فەرمییانە و ئەگەر لەو دوو مانگەدا بە هەر هۆكارێك لە زانكۆكان دەوامیان كردبێت، ئەوا بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە.


وێنە گەورەكە: پاڵپشت بە بڕگەی سێیەم لە ماددەی 10ـی یاسای ڕاژەی زانكۆیی ژمارە 23ـی ساڵی 2008ـی هەمواركراو و بڕگەی یەکەم و دووەم لە ماددەی هەشتی ڕێنمایی ژمارە 7ـی ساڵی 2015ـی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، فەرمانبەری خزمەتی زانكۆیی كە هەڵگری نازناوی زانستین، شایستەی مۆڵەتی 60 شەست ڕۆژن لە ساڵێكدا.

نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، گشتاندن بۆ سەرجەم زانكۆ حكومییەكان و فەرمانگەكانی دیكەی سەر بە وەزارەت كراوە، تێیدا هاتووە، فەرمانبەرانی خزمەتی زانكۆیی كە هەڵگری نازناوی زانستین، شایستەی مۆڵەتن بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لە مانگەكانی 7 و 8، ئەگەر بەشێوەی تەكلیف لەو دوو مانگەدا دەوامیان كردبێت، ئەوا شایستەی قەرەبووكردنەوە دەبن بە یەكێك لەو دوو بڕگەی خوارەوە:

یەكەم: ئەوانەی پۆستی كارگێڕییان هەیە بۆ نموونە بەڕێوەبەر ئەوا دەتوانن لە ماوەی ساڵێكدا هەمان ئەو ماوەیە واتە 60 ڕۆژ مۆڵەت وەربگرنەوە بە مووچەی تەواو و دەرماڵەكانەوە، یاخود یەك مانگ بەسەریەكەوە و مانگێكیش بەشێوەی خولاوە.

دووەم: ئەوانەی پۆستی كارگێڕییان نییە و لە مانگەكانی 7 و 8 بۆ ئەنجامدانی كارێك ڕاسپێردراون، ئەوا ڕۆژانە 5 كاتژمێر كاری زیادەیان بۆ هەژمار دەكرێت بە مەرجێك لە 15 ڕۆژ كاركردن تێپەڕنەكات یاخود لە 75 سەعات كاركردن تێپەڕنەكات لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ