ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە

ڕۆچوونی زەوی لە ڕۆژئاوای سوودان

ئاڤا نیوز

لەئەنجامی بارانی بەخووڕ و ڕووچوونی زەوی، گوندی (تەرسین)ـی ڕۆژئاوای سوودان بە تەواوی وێران بوو و زیاتر لە 1000 کەسیش گیانیان لەدەستدا.

چی ڕوودەدات: بزووتنەوەی سوپای ڕزگاریخوازی سوودان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووچوونی زەوییەوە زیاتر لە 1000کەس گیانی لەدەستداوە و گوندی تەرسینی ناوچەی چیاکانی مەرای ڕۆژئاوای سوودانی وێرانکردووە و تەنیا کەسێک ڕزگاری بووە. هاوکات بانگەوازی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان دەکات هاوکار بن بۆ کەمکردنەوەی زیان و دۆزینەوەی تەرمەکان، کە لە نێویاندا ئافرەت و پیاو و منداڵ هەن.

هۆکارە زانراوەکان: بزووتنەوەکە کە ناوچەی دارفور لە ڕۆژئاوای سوودانی کۆنتڕۆڵکردووە ئاشکرای دەکات بەهۆی بارانی بەخووڕەوە ئەم کارەساتە ڕوویداوە.

زانیاریی زیاتر: شەڕی ناوخۆیی کە ماوەی چەند ساڵێکە ئەو وڵاتەی پەرێشان کردووە، زیاتر لە نیوەی دانیشتووان ڕووبەڕووی قەیرانی برسێتی بوونەتەوە و ملیۆنان کەس ناچاربوونە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، پەنایان بۆ دامێنی چیای مەرا بردووە، بەڵام ئەم کارەساتە بووبە هۆکاری گیان لەدەستدانی زیاتر لە هەزار کەسیان


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ