ئاڤا لە زاری قوباد تاڵەبانییەوە وردەکاری "چەند هەوڵێکی تیرۆرکردنی" بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 3 ئەیلوول

وێنەی بافڵ تاڵەبانی و ڕووداوەکەی لالەزار. گرافیک ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی هێرشکردنە سەر لالەزار و دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلیان کردووە. قوباد تاڵەبانی بۆ یەکەمجار هەندێ زانیاری نەگوتراوی ئاشکرا کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان باسی هێرشکردنە سەر لالەزار کراوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، وردەکاری ڕووداوەکە و چەند هەوڵێکی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکەی ئاشکرا کردووە. لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئاماژە بەوە کراوە باسی هێرشکردنە سەر لالەزار کراوە.
زانیاریی تایبەت: لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی داوای لە قوباد تاڵەبانی کردووە ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار بدات. قوباد تاڵەبانیش پێش دەستپێکردنی قسەکانی، داوای لابردنی کامێرا و کوژاندنەوەی مایکەکانی کردووە، تاوەکو بە وردی و بێ سانسۆر چیرۆکی هێرشەکە بگێڕێتەوە.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی وتوویەتی: "هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە دروست بکرێت و پیلان هەبووە بۆ تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی لە چوار کاتی جیاوازدا. بەوردی باسی یەکێک لە هەوڵەکانی کردووە و گوتوویەتی: کەسانی پیلانگێڕ تەنیا 500 مەتر لە بافڵ تاڵەبانییەوە دوور بوون، بەڕاستی خوادا کاک بافڵ ڕزگار کردووە لەو هەوڵەیان."
بەگوتەی قوباد تاڵەبانی "ئەوەی کراوە {هێرشکردنە سەر لالەزار} پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانە ئاژاوەگێڕییە و چەسپاندنی یاسا بووە، ئێستاش ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە." ئەوەشی خستووەتەڕوو ک نەک تەنیا بافڵ تاڵەبانی، بەڵکو هەوڵی کوشتنی خۆیشی دراوە، بەڵام وردەکاری زیاتری ئاشکرا نەکردووە و گوتوویەتی کاتێکی تر باسی دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی پاشان قسەی کردووە، نیگەرانی قووڵی خۆی بەرامبەر بە ڕووداوەکە دەربڕیوە و گوتوویەتی: بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک کەس." سەرەخۆشی خۆیشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کردووە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە. دووپاتیشی کردووەتەوە کە "پێویستە کێشە و ناکۆکییەکان لەڕێگەی یاسا چارەسەر بکرێن نەک بە بەکارهێنانی تووندوتیژی."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
14 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمهتگوزارییهكی نوێ له 'Visit Kurdistan'ـهوه بۆ هاونیشتمانییان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی جەخت لە تێپەڕاندنی گرفتە سیاسییەکانی عێراق دەکاتەوە