
دراوی عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لە عێراق بۆ مانگی ئەیلوول بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێت و هۆکارەکەشی بۆ کەمی نەختینەیە دەگەڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دارایی عێراق هەفتەیەک پێش کۆتاییهاتنی هەموو مانگێک مووچەی خانەنشیانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی دواتر دابەش دەکات، مانگی ڕابردوو لە 25ـی 7 مووچەی مانگی 8ـی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خەرجکرد. بەڵام زیاتر لە 10 ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیە تێپەڕیوە هێشتا مووچەیان بۆ خەرج نەکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکی ئاگادار کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە و هۆکارەکەی کەمی نەختینەیە، پێشبینیش دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دابەش بکرێت."
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، "پێویست بوو وەزارەتی دارایی قەرز لە بانکە حکومییەکان وەربگرێت بۆ دابینکردنی مووچەی خانەنشینان کە زۆر پێویستیان پێیەتی، نەک پێدانی قەرز بە ناوی 'دەستپێشخەری'."
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، "دەستەی گشتی خانەنشینی چوار ڕۆژ پێش ئێستا ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە تەواوکردنی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئەیلوول، بەڵام تا ئێستا پارەکە دابین نەکراوە"، ئاماژەی بەوەشدا کە خانەنشینان سندوقێکی خانەنشینییان هەیە و پێویستە کەمی نەختینە کاریگەری لەسەر نەبێت.
ئەمەش بزانە: هەفتەی ڕابردوو، بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاندبوو قیستی هەشتەمی قەرزەکانی ڕیادە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری بانکی ناوەندی عێراق کە لە 20 ملیۆن بۆ 100 ملیۆن دینارە، دابین کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لقی کۆمپانیای تۆیۆتا لە دهۆک کردەوە