ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، 15 کەس لە ڕووداوەکەی لالەزار بێسەروشوێنن و گومان دەکەن ئەشکەنجە دراون، بۆیە ناهێڵن کەسوکارەکانیان بیانبینن.
وێنە گەورەکە: 22ی ئاب هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بەهۆکاری ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، دەوری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی و بارەگای سەرەکی حیزبەکەیان لە هۆتێل لالەزار دا و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و هێزی دووپشکی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی ڕوویدا، ڕووداوەکە لە ئاستی کوردستان، عێراق و جیهان کاردانەوەی لێکەوتەوە و وەک هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی هێزی فەرمی لە "ململانێی سیاسیدا" خوێندنەوەی بۆکرا.
لێدوانی فەرمی: سلێمان موحسین سندی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی مافی مرۆڤ بۆ ئاڤا گوتی: ئەو بەیاننامەی دوو کەسی ناو دەستەکە دەریانکردووە، پەیوەندی بە دەستەوە نییە و سەرۆکی دەستە ئاگای لێ نەبووە و تەنیا بۆچوونی کەسی خۆیانە.
وتیشی، لەبارەی بێسەروشوێنانی شەڕەکەی لالەزار "لیستێکمان ئامادە کردووە، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان دیارنییە، چونکە بەردەوام زیاد دەکات و هیچ زانیاریشمان پێنادەن، تاوەکو ئێستا 15 کەس بێسەروشوێنن، دەزگاکانی یەکێتی پێیان گوتووین هەندێکیان زیندوون، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس نەیبینیون و دیارنییە لەکوێ زیندانیکراون، نە ئێمە وەک دەستەی مافی مرۆڤ، نە خێزانەکانیان و نە پارێزەرەکانیان، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئەشکەنجە دراون، هەندێکیشیان چارەنووسیان دیارنییە."
سلێمان موحسین سندی وتیشی، "ئاسایشی سلێمانی دەڵێت تەنیا 163 کەس لای ئێمەن، بەپێی بەدواداچوونی ئێمەش ئەوانی دیکە یان لە دژەتیرۆرن یان لای کۆماندۆن."
پێشتریش دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندبوو، چەند کەسێک لە گیراوانی لالەزار چارەنووسیان نادیارە و ئەوانە لەلای ئاسایش نین، "گومان دەکەین یان لەلای کۆماندۆ، یان لەلای دژە تیرۆری یەکێتی لە زیندابن"، ئاشکراشیکردبوو کە گومان دەکەن ئەوانەی بێسەروشوێنن، بەتایبەت پاسەوانەکانی لاهوور شێخ جەنگی، ئەشکەنجە دراون، بۆیە ناهێڵن کەسوکارەکانیان بیانبینن.
لەلایەکی دیکەوە: زیاتر لە هەفتەیەکە داواکراوە سەرۆکی دەستەکە لاهور شێخ جەنگی و بەشێک لە گیراوەکان لە زیندان ببینێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەداوە بەهۆکاری ئەوەی پێشتر شاندێکی دەستەکە ناوبراوی بینیوە، هاوکات تائێستاش ڕۆژانە ئەندامانی بەرەی گەل لەلایەن هێزەکانی یەکێتییەوە دەستگیر دەکرێن، هەڕەشەشیان لە چەند کەسێکی نزیکی لاهوور شێخ جەنگی کردووە، دەستەی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هەندێک کەسیش لەکاتی هێرشەکە بۆ سەر لالەزار کوژران، هێزەکانی یەکێتی ئامادە نین وەڵام بدەنەوە و زانیاری ئاشکرا بکەن، ئەوەش گومان دەخاتە سەر شێوازی کوشتنیان.
دوای ئەم بەیاننامەیە دوو ئەندامی دەستەی مافی مرۆڤ کە یەکێتین، بەیاننامەیەکی تریان بەناوی دەستەی مافی مرۆڤ بڵاوکردووەتەوە، بەشێكی بەیاننامەی یەکەم ڕەت دەکەنەوە.
یەکێک لەوانە هێمن عەمید، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤە و یەکێتییە، دەڵێت، بڕیاربوو ڕۆژی یەکشەممە یەکێتی وەڵامی دەستەی سەربەخۆ بداتەوە، "ئێمەش ئاگاداری ئەو بەیاننامەیە نین کە بەناوی دەستەی سەربەخۆ بڵاوکراوەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
چیرۆكی دوو كچی کۆڵبەری ڕۆژههڵاتی كوردستان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع بەشداریی ئاههنگى دهرچوونی هاوژینهكهى لە زانکۆ دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارهبای 24 كاتژمێری هۆكاره بۆ پاكبوونهوهى ژینگهى كوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ترەمپ حەماس ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چیرۆكی دوو كچی کۆڵبەری ڕۆژههڵاتی كوردستان
10 خولەک لەمەوپێش
لە وان 334 مەڕ بەدوای بەرانێک لە شاخ هەڵدێران
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگگیڕان چۆن ڕوودەدات و چەند دەخایەنێت؟
6 ئەیلوول
گەنجێکی مێرگەسۆر ساڵێکە چاڵنجی ڕۆژانەی شناو ئەنجام دەدات
6 ئەیلوول
مام جەوهەر، دڵسۆزێکی سینەمای کۆن، ماڵەکەی لە هەولێر دەکاتە سینەمایەک بۆ خەڵک
6 ئەیلوول
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
چیرۆكی دوو كچی کۆڵبەری ڕۆژههڵاتی كوردستان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع بەشداریی ئاههنگى دهرچوونی هاوژینهكهى لە زانکۆ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ترەمپ حەماس ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دوایین هۆشداری بە حەماس دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو سەردانی وڵاتێکی ئەوروپا دەکات